Bild från ett föredrag med Sveriges unga muslimer.
وێنە: TT

گەنجانی موسڵمان کۆمەکی دەوڵەتییان نادرێتی

چەندین ڕێکخراو بێ کۆمەک دەمێننەوە
1:26 min

ڕێکخراوی گەنجانی موسڵمانی سوید (Sveriges Unga Muslimer) و ڕێکخراوی گەنجانی پارتی چەپی سوید، (Ung Vänster) و هەروەها ڕێکخراوی گەنجانی دیموکراتە سویدییەکان (SDU) کۆمەکی ساڵانەی دەوڵەتیان لێ دەسێنرێتەوە.

بە پێی ناوەرۆکی بڕیارەکەی دەزگای تایبەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانی سیڤیل و گەنجان (MUCF) کەسانێکی سەر بە ڕێکخراوی گەنجانی موسڵمانی سوید لە چەندین کات و بۆنەی جیادا کەشو هەوایەکی بەدوور لە دیموکراسیان دروست کردووە.

دوواین کۆمەکی دەوڵەتیی کە ڕێکخراوی گەنجانی موسڵمانی سوید وەریگرتووە بڕی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کرۆن بووە.

هەروەها گەنجانی پارتی چەپی سوید کۆمەکیان نادرێتێ.

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە گەنجانی چەپ کاروباری ئابووری ڕێکخراوەکەیان بە دروستی نەبردووەتە پێش. دوایین کۆمەکی ئەم ڕێکخراوە ڕێژەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کرۆن بووە.

سکرتێری ڕێکخراوەکە دینا ڤیستێن ئابراهامسۆن بە نیازە شیکایەت لەو بڕیارە بکات و دەڵێت ڕەوشێکی باشمان لە کارەکانمدا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".