.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئانا کارڵستێدت وەک ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی دەستنیشان کرا

لە ساڵی ٢٠١٧وە دەست بەکار دەبێ
1:26 min

کەمێک بەر لە ئێستا ڕاگەیاندرا کە لە پاش هێلێڤی ئێنگستروێم،  ئانا کارڵستێدت وەک ڕێکخەری نوێی نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی دەست بەکار دەبێ.

ئانا کارڵستێدت پێشووتر سەرۆکی ڕێکخرای خاچی سوور (Röda Korset)ی سوید بووە. جێگەی باسە ئەمڕۆ لە کاتی ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەیەکی لە ژێر ناوی "  پاراستنی دیموکراتی و بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی لە ڕوانگەیەکی  نەتەوەیی و بەرپرسیارێتی شارەوانییەکاندا" و لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا کارڵستێدت وەک ڕێکخەری نوێ ڕاگەیەندرا.

 جێگەی باسە یەکەم جار ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەویان دامەزراند و وەک یەکەم ڕێکخەر مۆنا ساڵینی سۆسیال دیموکراتەکان دەستنیشان کرا. پاشان کە گومانی نووسینی بەڵگەنامەی ساختەی لەسەر مۆنا سالین درووست بوو سالین دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە و هیلێڤی ئێنگستروێم ئەو ئەرکەی لەلایەن حکومەتی ئێستاوە پێدرا. ئێنگستروێم ماوەیەک بەر لەئێستا دەستلەکار کێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند، ئەمەش بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بوو. بەڵام ئەمڕۆ جێگرەوە هیلێڤی ئێنگستروێم دەستنیشان کراو کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئانا کارڵستێدت وەک ڕایکخەری نەتەوەی دژ بە تووندڕەوی دەست بەکار دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".