.
وێنە: HASAN SARBAKHSHIAN

قاچاخچییەک کچە سویدییەکەی لە داعش ئازادکرد نەوەک هێزە کوردییەکان

١٤٠٠٠ دۆلاریان لە هەولێر بە قاچاخچی داوە
2:19 min

ئەو کچە ١٦ ساڵەی ئەمساڵ لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئازاد کرا لە ڕێگەی قاچاخچییەکەوە ئازاد کراوە نەوەک هێزە کوردییەکان وەک پێشووتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوەی بڵاو کرابووەوە.

ئەمشەو لە بەرنامەی دۆکومێنت ئینیفرۆن (Dokument inifrån) لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی سوید (SVT 1) دەتوانن بەڵگە فیلمێک لەسەر چۆنێتی ئازادکردنی ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵە لەدەست ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بە داعش ناسرا پەخش دەکرێ. جێگەی باسە دایک و باوکی ئەو کچە لە ڕێگەی پارەیەکی زۆرەوەکە لە عێراق بە قاچاچییان داوە توانیویانە کچەکەیان ئازاد بکەن. پیشووتر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوید بڵاویان کردبووە کە هێزە کوردییەکان ئەو کچەیان ئازاد کردووە.

 لە بەڵگە فیلمەکەدا دایک و باوکی ئەو کچە باس لەوە دەکەن پێش ئەوەی ئەوان هەولێر بەجێبهێڵن لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەو شارەدا ( ١٤٠٠٠) چواردە هەزار دۆلاریان بە قاچاخچییەکەداوە. ئەو قاچاخچییە هەمان کەس بووە کە چەندین کچی دیکەی ئێزی لە دەست داعش ئازاد کردووە.  ئەو ژن و پیاوە چەند جارێک بۆ سۆراغکردنی کچەکەیان سەردانی کوردستانیان کردووە و زانیاریان کۆکردۆتەوە هەتاوەکو بتوانن کچەکەیان ئازاد بکەن. جێگەی باسە کچە هەر خۆی نەبووە بەڵکو ئەو ماوەی لە ژێر دەستی داعش بووە منداڵێکیشی بووە.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێ کە دوو جار هەوڵی ئازاد کردنی دەدرێ بەڵام شکستی هێناوە. هاوکار دوان جار ئازاد دەکرێ و دەگەیەندرێتە ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە، پاشان لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی کوردستانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەخرێتە ژێر چاودێری. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بەباشی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی کوردستانەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. بەڵگە فیلیمکە یان دۆکومێتار فیلمەکە ئەمشەو کاتژمێر ٢٠:٠٠ لەکەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی سوید بڵاو دەکرێتەوە.

دەرهێنەری فیلمەکەش سانا کلینگهۆفەر باس لەوە دەکات کە ئەمە تەنها یەکەم حاڵەتی ئاشکرایە کە کەسێکی سویدی لەلایەن خێزانەکەوەیە لەدەست داعش ئازاد بکرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".