.
وێنە: Johan Nilsson / TT

تۆفانی ئورد گەشتە لووتکەی خۆی

دارو درەختی لەبن هێناوە
1:36 min

تۆفانی ئورد چەند ڕۆژێکە باشووری سویدی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ ئاوا بوو. هاوکات بەرەو ڕۆژهەڵاتی وڵات بەڕێ کەوتووە.

بەهۆی تۆفانی ئوردوە چەندین گەشتی شەمەندەر ڕاگیران و زیاتر لە ٣٠٠٠ ماڵ لە باشووری سویددا بێ کارەبا بوو. هاوکات بەشێوەیەکی بەرچاو دار و درەختی لە بنهێناوە، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێگە و بان هەبووە. بەتایبەت لە گەڵ باهۆزدا چەندین شت کەوتۆتە سەر شەقامەکان. دەستگەی هاتووچۆی سوید (Trafikverket) داوا لە شۆفێران دەکات کە بە ئاگا بن لە ڕێگاکاندا. لە بەشێکی باشووری سوید هێزی ئەم تۆفانە گەیشتە ٢٤ بۆ ٢٥ مەتر لە سانیەدا. ئەوەش بۆ هۆی شکاندنی چەندین دار کە لە سەر ڕیگاوبان ماوەتنەوە. بەڵام لە دوورگەی بۆهووسلێن (Bohuslän) باهۆزەکە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە ٣٣،٨ مەتر لە سانییەدا. هەر هەمان دەستگە ڕایگەیاندووە کە لەپاش  کاتژمێر ١٥:٠٠ پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ گەشتەکانی شەمەندەفەر چاوەڕوان دەکرێ لە باشووری سویدەوە بەڕێ بکەوێ. بەڵام هەندێک گەشت جارێک هەر بەڕاوستاوەی دەمێنێتەوە وەک گەشتەکانی نێوان: ئودێڤاڵە -  ستروێم ستاد، یوێێبۆری – ئودێڤالە، ڤاربێری – بورۆس.

 (Uddevalla - Strömstad, Göteborg- Udedevalla och Varberg- Borås)

 جێگەی باسە باهۆزی ئورد بەشێکی زۆر لە بینا و ماڵان لە باشوور، هەرێمی سکۆنێ و بەتایبەت شاری هێلسینگبۆری و  زیانیان پێگەشتووە. بەپێی ڕاپرۆتەکان ئەم تۆفانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".