.
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

لە پشووی کریسمدا گەشتکردن بە فرۆکە بۆ دەرەوەی وڵات زیادی کردووە

نزیکەی لە % ٥٠ هەڵکشاوە
0:55 min

ڕێژەی ئەو سویدیانەی لە جەژنی کریسمدا گەشتیان بە فرۆکە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا  بۆ دەرەوەی وڵات کردووە زۆر زیادی کردووە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (Transportstyrelsen) ڕێژەی ئەو سویدیانە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووە و لە ڕێککەوتی ٢٠ بۆ ٣١ مانگی ١٢ گەشیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە لە ٤٦٠٠٠٠ گەشتیار سویدی بۆ ٦٩٠٠٠٠ هەڵکشاوە. ئەم ئامارە تایبەتە بە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ و تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە ڕێژەی هەڵکشانەکە نزیکەی لە % ٥٠ یە. هەر بەپێی بەڕێوەبەریایەتییەکە ئەو ئامارە تایبەتە تەنها بە گەشتە ئاسمانییەکان. کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاماژە بەم گۆڕانکاریە دەکەن کە بووە بە باوە مرۆڤ لەم کاتەدا گەشت بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".