.
وێنە: Markus Landén/Sveriges Radio.

بزووتنەوە توندڕه‌وه‌ ڕاستڕه‌وه‌کان پروپاگەندەکانیان بەربڵاو دەکەن

مەڵپەڕی هاوەشێوە فەیسبووکیان دامەزراندووە
1:45 min

بزووتنەوە توندڕەوە ڕاستڕەوکان سوید بۆ ئەوەی پڕوپاگەندەکانیان زیاتر بڵاو ببێتەوە ڕێگەی نوێ دەگرنە بەر.

بۆ نمونە لەم ساڵانەی دوایدا چەندین پۆد یان پۆدکاستیان بڵاو بکردۆتەوە. ئەو پۆدانە لە چەندین بەرنامەی دەنگی پێکهاتەوە. هاوکات مەڵپەڕی تایبەتی خۆیان دامەزراندووە و بووە بە پلاتفۆرمێک بۆ لایەنگرانی گرووپە توندڕەوە ڕاستڕەوەکان. مەڵپەڕەکان هاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە و لەو مەڵپەڕەدا کەس دەرناکرێ و پەڕەی کەسیش داناخرێت. هاوکات ئەو مەڵپەڕە لەلایەن کەسێکەوە دامەزراوە کە پاشخانی لە نێو بزووتنەوەی نازستیەکانی سوید و پارتی سویدییەکاندا هەیە. ئەمە بەپێیی دامەزراوەی دژە ڕاسیزم ئێگسپۆ (Expo).

 هەرهەمان دامەزراوە ئاماژە بەوە دەکات کە گرووپە توندڕه‌وه‌ ڕاستڕه‌وه‌کان (هیۆگه‌ر ئێکستریمیسته‌ر-Högerextremister) بەوە ناسراون کە زیرەکن لەوەی خۆیان بەزووی لەگەڵ تەکنیکی نوێدا بگونجێنن. یەکێک لەو نمونانە دامەزرادنی مەڵپەڕی مووتگیفتە. ئەم مەڵپەڕە تێسکت، پۆدکاست وگۆڤار بڵاو دەکاتەوە. هاوکات لە ڕێگەی مەڵپەڕەوەکەوە شت دەفرۆشن.

 ڕێکخراوە جیا جیاکانی توندڕه‌وه‌ ڕاستڕه‌وه‌کان وەک نوردیسکا ئونگدوم (Nordisk ungdom) و موتپۆل (Motpol) بەهەمان شێوە زیاتر گەشە بەو کەناڵانەی دەدەن کەدیانەوەی پروپاگەندەیان لێوە بگەیەنن. بۆ نمونە موتپول دامەزرێنەری مەڵپەڕی مێتاپێدیایە (Metapedia) کە هاوشێوەی مەڵپەڕی ڤیکیپێدیایە (Wikipedia)، بەڵام مێتاپێدیا لە ڕوانگەیەکی توندڕه‌وه‌ ڕاستڕه‌ویی پەێڕەو دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٦ وە دامەزراوە. ئەمڕۆ بە ١٢ زمان بابەت بڵاو دەکاتەوە. لە بەشی سویدییەکەیدا کۆکوژی و لەناوبردن وەک نمایش یان شانۆنامە پێناسە دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".