.
Foto. Magnus Hallgren/TT

پێداچوونەوە بە حوکمی بنەبڕبوودا بۆ کەیسی کای لینا دەکرێ

زانیاری نوێ بە دادگا دراوە
2:27 min

دادگای باڵا (Högsta domstolen) بڕیاریدا کە پێداچوونەوە بە حوکمی بنەبڕبوودا لە کەیسی کای لینا بکات. جێگەی باسە کای لینا ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر تاوانی کوشت و دزیکردن حوکمی زیندانی تاهەتایی درا.

کای لینا ماوەی ١٢ ساڵە لەسەر تاوانی کوشتن کە بە کالامارکسموردێت ناسراوە لە زینداندایە. لینا بەردوام جەختی لەسەر بێتوانی خۆی لەو تاوانە کردووە. لینا چەندین جار داوای پێداچوونەی بە دۆسییەکەیدا کردۆتەوە. دادگای باڵا لە زۆربەی حاڵەدا ئەوە دۆسییانە کە دەبنە ڕێنشاندەر بۆ حاڵەتی دیکە پێداچوونەوەی لەسەر دەکات.

مانگی چواری ساڵی ٢٠٠٤ لە کالامارک لە دەرەوەی شاری پیتیۆ هێرش کرایە سەر دوو برا و هەرچییەکیان پێ بووە لێیان سەندراوە و ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە. یەکێک لە براکان ئەشکەنجەی زۆردرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا. ئەوەی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوو. هەر هەمان ساڵ کای لینا لەسەر ئەوە تاوانە کە هەرچەند ئەوە گومانەکانی ڕەت دەکردەوە حکومی زیندانی تاهەتایی درا.

یەکێک لەو بەڵگانەی بەرامبەر کای لینا بەکار هات شایەتحاڵێک بوو. شایەت لە پێش ڕووداوە لە خوودی کای لینای  بیست بوو کە بەرنامەی بۆ هێرش کردنە سەر ئەو دوو برا داناوە. کای لینا بەردوام بیتاوانی خۆی دووپات دەکردەوە و ئەمەش سێهەم جارە کە لینا داوە لە دادگای باڵا بکا کە پێداچوونەوە بە دۆسییەکەیدا بکەن. دادگای باڵاش دواین جار بڕیاریدا کە پێدا تاقیکردنەوە لەو کەیسەدا بکات. یەکێک لە هۆکارەکانی بڕیارەکەی دادگا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زانیاری نوێ لەسەر چەند خاڵێکی شایەتحاڵەکە بەردەست خراوە و جیاواز ترە لەو زانیاریانەی کە شایەت حاڵەکە پێشووتر بەدادگای داوە.

ئاندێرش ئێکا لە ئەنجوومەنی  دادوەری (justitieråd) ئاماژە بە بڕیارەکەی دادگا دەکات و دڵێ.

  • لە هەندێک بواردا دەرفەتی ئەوە هەیە دادگا هەڵسەنگاندن ڕوانگەی زانیاری نوێوە لەسەر دۆسییەکە کە بەردەست دەکەوێ و بە هۆکاری تایبەت دەناسرێن پێداچوونەوە بە دۆسییەکەدا بکات. ئیدیی ئەوەیە کە لەم کەیسەدا ڕوویداوە و دادگای باڵا بڕیاری لەسەر داوە.
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".