.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

یاسای نوێ بەمەبەستی پارستنی کرێکاران دێتە ئاراوە

یاساکە بەشێوەیەکی ڕوون ئاراستەی کەرتی تایبەت دەرکرێ
1:57 min

لە ساڵی داهاتوودا یاساییەکی نوێ دێتە ئاراوە کە کارئاسانی بۆ کارمەندان دەکات کە لە کاتی ڕەوشی خراپی سەرکاردا بەبێ ئەوەی بترسن دەستگە پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە.

لە ڕێککەوتی ١-١-٢٠١٧ وە یاسایەکی نوێ کە بە یاسایی تایبەت بە پاراستن و وەرگترنەوەی مافی ئەو کارمەندانە کە زەنگی ئاگاداری سەبارەت بە ڕەوشی خراپی کار لێ دەدەن، بە سویدیی و کورتکراوەکە بە (visselblåsarlagen) ناسراوە دەخرێتە کار.

 ئەم یاسایەش زیاتر ئاراستەی کەرتی تایبەت دەرکرێ بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانەی زانیاری لەسەر ڕەوشی خراپی کار یان ژینگەی کار دەگەیننە دەستگە پەیوەندیدارە بپارێزرێن و لالەیەن خاوەنکارەوە سزا نەدرێن. یەکێک لەو سزانە لە زۆربەی حاڵەتدا زیادنەکردنی مووچەیە، هەروەها جوودا مەمەڵەکردن خاوەنکار لەگەڵ ئەو کارمەندی کە زانیارییەکەی گەیاندووە.

هاوشێوەی ئەم یاساییە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە وڵاتی نەرویج کاری پێدەکرێ و بەپێی دادناسانی بواری کار دەرئەنجامی باشی هەبوو. بۆ نمونە لە ڕوانگەی هێنانە ئارایی گفتووگۆ لەسەر پرسەکانی کار، هەروەها بەئاگابوون لە پاراستنی مافی کارمەند. دادناسان ئاماژەیان بەوە کردووە ئەگەر بێت خوودی کارمەندان نەپارێزرێن و نەتوانن دەستگە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکەنەوە، ئەوا چەندین ڕەوشی خراپ کە لەسەر کار بەرامبەر کارمەندان ڕوو دەدەن ئاشکرا نەبێ.

پارتی لیبراڵەکان بەگشتی یاساکەیان پێ باشە، بەڵا ڕەخنەیان لە بەشێکی یاساکە هەیە و ڕایانگەیاندووە زەحمەت دەبێ کە لە هەندێک حاڵەتدا ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بچێتە چوارچێوەی یاساکەوە. لەبەر ئەوەی لەوانەی بابەتەک لە ڕاستیدا دژی یاساکە نەبێ کە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەکەنەوە. ئیدی ئەم پرسە دەچێتە چوارچێوە ڕەوشتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".