apotekare
وێنە: Hasse Holmberg/TT

تازەهاتووان چاوەڕێی پێناسەی کاری دەرمانخانەن

یەکەم تاقیکردنەوە لە کۆتایی مانگی ئەپریل ئەنجام دەدرێت
1:34 min

پەنابەرانی تازەهاتوو خاوەن بەڵگەنامەی کارمەندی دەرمانخانە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ دەکەن تا پێناسەی کارکردنیان دەدرێتێ.

لە سویددا پێویستیی بە دەرمانفرۆش (apotekare) هەیە لە هەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تازەهاتوو هەیە کە لە وڵاتی خۆیان بەڵگەنامەی خوێندنی دەرمانفرۆشییان هەیە و ئەزموونی کاریشیان هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی تاقیکردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زانیارییەکانیان تا ئێستا لە چاوەڕوانی کاردان.

- زۆر حەز دەکەین کار بکەین ماهر ئەلنوری لە ئێنگەلهۆلم دەڵێت بەڵام لەبەرئەوەی کە پێناسەی دەرمانفرۆشیی سویدیمان نییە ناتوانین کار بکەین.

ماهر لە وڵاتی خۆی لە سوریا هەشت ساڵ خاوەنی دەرمانخانە بووە، لە ئێستادا وەک (apotkstekniker) دامەزراوە و مووچەکەی لە دەرمانفرۆش کەمترە.

ماهر و هاوڕێکانی ساڵێکە خوێندنی سەرەتایی زمانی سویدیی بۆ بیانیان (SFI) یان تەواو کردووە و لە چاوەڕوانیی هەڵسەنگاندنی زانیارییەکانیاندان. بەڵام لەبەرئەوەی کە سەرۆکایەتیی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) سیستێمی تاقیکردنەوەی ئاستی زانیاریی گۆڕیوە تا ئێستا شێوازی تاقیکردنەوەی نوێ بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پەنابەرە تازەهاتووان دیاری نەکراوە و ماوەی ساڵێکە چاوەڕێی سیستێمی نوێی تاقیکردنەوەن.

سەرۆکایەتیی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن کە ئەو ئەرکەیان داوەتە زانکۆی ئوپسالا کە تاقیکردنەوەی تایبەت بەو کەسانە ساز بکەن و ئێستا دوای ساڵێک ئەو تاقیکردنەوەیە ئامادەیە، یەکەم تاقیکردنەوە لە کۆتایی مانگی ئەپریلی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".