سوید و کۆڵۆمبیا هاوکاریی سەربازییان ئیمزا کرد

2:26 min

ئەم هاوکارییە کۆڵەکەیەکی گرنگە بۆ داهاتووی گەورەکۆمپانیای ساب و ناردەی فڕۆکەی جەنگیی (Gripen).

وەزیری پیشەسازیی و بازرگانیی میکایل دامباری کە ئێستا لە کۆڵۆمبیایە دەڵێت، هاوکارییەکی سەربازییمان لەگەڵ کۆڵۆمبیا ئیمزا کردووە، هێزیی بەرگری بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی ئاشتی کە ئێستا کۆڵۆمبیای پێدا تێپەڕ دەبێت و پاراستنی ئەو ئاشتییە ئەرکی ئەو هێزەیە.

دەمێکە گەورەکۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەک (Saab) لە هەوڵی ئەوەدا بووە هانی وەزارەتی بەرگریی کۆڵۆمبیا بۆ کڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ناسراو بە (JAS Gripen) بدات. بۆ ئەو کارە سوید فڕۆکەوانی جەنگیی دەناردە کۆڵۆمبیا بۆ پێشکەشکردنی سیمینار بۆ هێزی ئاسمانیی کۆڵۆمبی.

جێی باسە کۆڵۆمبیا ماوەیەک لەمەوبەر دوا چەندین ساڵ جەنگ لە گەڵ هێزی چەکداریی کۆڵۆمبی ناسراو بە (Farc-gerilla) گرێبەستیی ئاشتییان ئیمزا کرد. فارک گەریلا بەوە ڕازی بووە کە لە چەک دابماڵرێن بەڵام تا ئێستا چەکیان دانەناوە. هەروەها هێزی چەکداریی (ELN) کە بە دووەم گەورەترین هێزی چەکداریی بەرهەڵستکاری حکوومەتی کۆڵۆمبی دادەنرێت هێندە نییە ئەوانیش گرێبەستیی ئاشتییان ئیمزا کردووە.

چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ ڕەخنە لەم گرێبەستە سەربازییەی نیوان سوید و کۆڵۆمبیا دەگرن و چالکوان ئیڤان سێپیدا دەڵێت سوید کاتێکی ناوەختی هەڵبژاردووە بۆ بازرگانیی چەک لەگەڵ کۆڵۆمبیا، بەتایبەت کە سوید لایەنێکی هاندەر بووە لە پرۆسەی ئاشتیی کۆڵۆمبیادا.

سێپێدا دەڵێت خراپترین کار لە ئیستادا بەهێزکردنی خەزێنەی چەکی کۆڵۆمبییە، هێزی سەربازیی کۆڵۆمبی پێویستیی بە پەروەردەکردنەوە هەیە تا بتوانێت لە پرۆسەی ئاشتیی کۆڵۆمبیدا ڕۆڵی هەبێت. وڵاتانی جیهان دەبێت هاوکاریی پرۆسەی ئاشتیمان بن نەک چەکمان پێ بفرۆشن.

وەزیری پیشەسازیی و بازرگانیی سوید میکایل دامباری سەبارەت بەم ڕەخنانە دەڵێت سوید خولی فێرکاریی سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ و پرسی جێندەر بۆ هێزی بەرگریی کۆڵۆمبیی دەکاتەوە، سەبارەت بە بازرگانیی چەکیش ئەوە دەستگەی چاودێریی هەناردەی چەک (ISP) بڕیار دەدات کە فڕۆکە جەنگییەکان بفرۆشرێن بە کۆڵۆمبیا یان نا. ئەو دەستگەیەش لە حاڵی حازردا ئە بازرگانییە سەربازییەی سویدیان لەگەڵ کۆڵۆمبیا پەسەند کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista