کڵێسای سویدی: پێویست بە هاوکاریی باشترە لە کاتی قەیراندا

1:44 min

هاوکاریی نێوان لایەنە پەیوەدنیدارەکان لەکاتی قەیرانی وەک ئەو شەپۆلی پەنابەرەی ڕووی لە سوید کرد، دەبێت باشتر بکرێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە کاری کڵێسای سویدی (Svenska kyrkan) لە کاتی قەیرانی پەنابەرییەکەی ساڵی 2015-2016 دا، کە ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە هاتووە کە هاوکاریی نێوان کڵیسا و دەوڵەت دەبێت بەهێزتر بکرێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە نزیکەی 40 هەزار کەس مانگانە لەو چالاکیی و هەڵمەتیی یارمەتیدانەدا سوود مەند بوون کە کڵێسای سویدی بە هاوکاریی 8 هەزار خۆبەخش بەڕێوەی بردوون، بۆ نموونە دابەشکردنی جلوبەرگ، دبینکردنی خواردن و شوێنی نووستن..هتد.

ئەو شێوازی هاوکارییە کاری کڵێسا لۆکاڵییەکانی ئاسانتر کردبوو بەڵام لە کێشە و کەموکوورتیش بەدوور نەبوو، بۆ نموونە زەحمەت بوو هاوکاریی نێوان کڵێسا و دەستگە دەوڵەتییەکان هەروەها هاوکاریی نیوان کڵیسا لۆکاڵییەکان و دامەزراوەکانی دیکە بۆ یارمەتیی پەنابەران ڕێک بخرێت. ئێریکا بروندین بەرپرسی گشتیی کڵێسای سویدی دەڵێت.

نموونەیەک لەو کارانەی کە بە باشی نەچوونەتە پێش ئەوەیە کە کڵێسای سویدی لەسەر داوای دەستگەی کۆچ چەند خانوویەکیان بۆ پەنابەران دۆزیوەتەوە بەڵام دواتر دەستگەی کۆچ ئەو خانووانەی بەکارنەهێناوە.

ئێریکا بروندین لە کڵێسای سویدییەوە دەڵێت ئەمە بەفیڕۆدانی هەولە مەدەنییەکانە کە هیچی لە هەوڵە گشتی و دەوڵەتییەکان کەمتر نییە.

 جێی باسە ڕاپۆرتەکە تایبەتە بە کاری کڵیساکان بۆ یارمەتییدانی پەنابەران لە کاتی هاتنی شەپۆلی پەنابەران بۆ سوید لە ساڵی 2015-2016 دا.

کڵێسای سویدی (Svenska Kyrkan) گەورەترین کۆمەڵەی ئاینیی مەسیحییە لە سویددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista