بەهۆی دزەی پرسیارەکانەوە ڕەنگە تاقیکردنەوەی گشتی بگۆڕدرێت

1:27 min

لە دوای ئەوەی زانیاریی ئەوە بڵاوبۆوە کە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی گشتی (nationella proven) دزەی پێکراوە ڕەنگە پرسیارەکان بگۆڕدرێت.

ئەمەی ڕووی داوە زۆر بەهەندی وەردەگرین لەبەرئەوەی بڵاوبوونەوەی پرسیارەکان پێش ئەوەی تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێت مانای ئەوەیە کە ئامانجی تاقیکردنەوەکە پووچ دەبێتەوە و فێرخواز ناتوانێت توانای ڕاستەقینەی خۆی نیشان بدات. ئاننا ڤێستەرهۆڵم لە دەستگەی پشکنینی فێرگاکانەوە دەڵێت.

ئەمڕۆ فێرخوازانی پۆلی نۆ تاقیکردنەوەی گشتی لە زمانی سویدی و فێرخوازانی زمانی سویدی بۆ بیانیان (svenska och svenska som andra språk) ئەنجام دەدەن. بەڵام چەند بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک هۆشدارییان دا کە پێدەچێت پرسیارەکان دزەی پێ کرابێت و لە ڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کرابێتەوە.

هەر بۆیە دەستگەی کاروباری فێرگاکان (skolverket) ڕایگەیاندووە گەر شکی ساختە و بڵاوبوونەوەی پرسیار لە هەر فێرگا و شوێنێکی تاقیکردنەوەکاندا هەیە ئەوا دەبێت ناوەڕۆکی تاقیکردنەوەکە واتا پرسیارەکان بگۆڕدرێت. 

جێی باسە ئەم ڕووداوە گەیەندراوەتە دەستگەی پشکنینی فێرگاکان (Skolinspektionen) کە دواتر پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری فێرگاکانەوە دەگرن تا بزانن چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.

تا ئێستاش نەزانراوە کە چۆن پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی گشتی بڵاوبۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista