.
وێنە: Stig-Åke Jönsson/TT

ڕێژەیەکی کەم پەنابەر لەسەر سنوورەکان گیراون

سوید بە گشتی ٣،٢ ملیۆن کۆنترۆڵی ئەنجامداوە
1:26 min

لە ئەورووپادا سوید زۆرترین کۆنترۆڵی سنوورەکانی کردووە. ئەمە بەراود بە وڵاتانەی ڕێگەی پێدانی کۆنترۆڵکردنییان پێدراوە.

وڵاتی سوید لە نێو هەموو ئەو وڵاتانەی ئەورووپا کە ڕێگەیان پێدراوە زۆرترین جار کۆنترۆڵی سنوورەکانی کردووە. بەڵام لە کۆی ١٠٠ پەنابەر تەنها سێ پەنابەر توانراوە لە کۆنترۆڵەکاندا بدۆزرێنەوە و داوای مافی پەنابەری لە سوید بکەن.

جێی باسە لە نێوان مانگی حەوت بۆ هەشتی ٢٠١٦ دا ٤٦٣٢ کەس داوای ئیقامەیان لە سوید کردووە. لەو ڕێژەیە تەنها %٢،٧ یان لە کۆنترۆڵی سنوورەکاندا دەستگیر کراون. هاوکات سوید بەگشتی ٣،٢ ملیۆن کۆنترۆڵی لەو کاتەوەی ڕێگەی پێدراوە ئەنجامداداوە. ئەمەش زۆر زیاترە لە ڕێژەی ئەو کۆنترۆڵانەی کە وڵاتانی ئەڵمانیا، دانیمار و نەرویج، نەمسا پێکەوە لە ناوخۆی وڵاتەکانیاندا ئەنجامیانداوە.

ڕێژەی زۆری کۆنترۆڵەکانی سوید بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێگەی نێوان سوید و بەتایبەت دانیمار هاتووچۆییەکی ئێجگار زۆری لەسەرە و سوید ڕۆژانە بەردەوام بووە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان. لەبەرامبەردا وڵاتانی دیکە کاتی دیاریکراویان هەبووە ئەنجامدانی کۆنترۆڵ. لە ڕوانگەی کۆنترۆڵەکانییەوە سوید توانیوەیەتی مانگانە ٣٠٠ پەنابەر لە سنوورەکاندا ستگیر بکات، کە پاشان داوای مافی پەنابەریان لە سوید کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".