باج لەسەر مووچەی خانەنشینی کەم دەکرێتەوە

1:36 min

حکومەت ئەمڕۆ پێشنیازێک سەبارەت بە کەمکردنەوە باج لەسەر مووچەی خانەنشینان پێشکەش بکات. ئەمە بەپێی هەوڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید (SVT Nyheter).

سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن و وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئاندەرشۆن بریارە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی چاپەمەندیدا ئەو  پێشنیازانە پێشکەش بکەن.  هەتاوەکو ئێستا ئاستی نزمکردنەوەی باج لەسەر مووچەی خانەنشینانە نەزاندراوە، بەڵام حکومەت لەگەڵ پێشنیازێکی کۆنکرێت لە ناوەڕاستی بەهاری ئەمساڵدا سەبارەت بەم پرسە بە مەبەستی ڕادەربڕین بۆ پەرلەمان دەنێرێت.

 هاوکات بڕیارە لە پاش هەڵسەنگاندی ئەو پێشنیارە لەلایەن پەرلەمانەوە، ئەوا حکومەت  لە ١-١ -٢٠١٨ باج لەسەر کەم کردنەوەی مووچەی خانەنیشینی بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەپێی دەزگای پرسی خانەنشینی (Pensionsmyndigheten) لە ساڵی ٢٠١٦ دا مووچەی ئاسایی خانەنشینی ژنان ١٥٣٠٢ کرۆن و خانەنشینی پیاوانیش ٢٠٦٦٧ کرۆنە، واتە پیاوان مانگانە ٥٣٠٠ کرۆن زیاتر وەردەگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista