.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

کارمەندێکی دەوڵەتیی دەستی لە گەندەڵیی کۆمپانیای ئالرادا هەبووە

زەرەرەکە لەو کەسانە دراوە کە بۆ خانەنشینی پاشەکەوت دەکەن
2:03 min

هەفتەی پێشوو ئاشکرا بوو کە کۆمپانیای خانەنشینیی ئالرا لە کاری گەندەڵیی تێوەگلاوە. ئێستا دەرکەوتووە کارمەندێکی وەزارەتی دارایی بە پلەو پایەی بەرز دەستی سەرەکیی لەم ناوڕزانەدا هەبووە.

ئەم کەسە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بووە کە لەگەڵ شەریکەی ئالرا کاسبی و مامەڵەیان کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی چەندین کۆمپانیای دەوڵەتی کاری کردووە.

بە بڕوای پرۆفیسۆری بواری ئابووریی بازرگانی تۆمی یەنسەن، دەبوو وەزارەتی دارایی ڕێی لەم کارە گرتبایە.

ـ چوونکە ئەو لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پارەی خانەنشینییەوە هەیە، ئەمەش گرفتی سەرەکییە.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت هەفتەی پێشوو ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای خانەنشینی ئالرا (Allra) مامەڵەی بە سەدان ملیۆن کرۆن لەگەڵ شەریکەیەک بە ناوی  (Oak Capital)ئۆک کاپیتال کردووە. ئەم کارمەندە دەوڵەتیەش سەرۆکایەتی دەستەی بەڕیوەبەری شەریکەی ئۆک کاپیتاڵی کردووە، هاوکاتیش لە وەزارەتی دارایی و دەستەی بەڕیوەبەریی چەندین کۆمپانیای دەوڵەتیی وەکو تێراکۆم، سڤێاسکوگ و ئینفرانورد کاری کردووە. ئەم مامەڵە و بازرگانییە بە ملیۆنەها کرۆن زەرەری لەو کەسانە داوە کە پارە بۆ خانەنشینیی پاشەکەوت دەکەن.

یاسای پەیوەندیدار بە دامەزرادنی فەرمیی دەڵیت، کارمەندی دەوڵەتیی نابێت لە لاوە کارێکی تر بکات کە زیان بە کارە دەولەتییەکەی بگەیەنێت.

سەرەڕای ئەمەش ئەم کەسە هیچ سزایەک نەدراوە و لە هەڵەکەشی ئاگادر نەکراوەتەوە.

جێی باسە ئەم کەسە ئیستا بۆ ماوەیەک ئیزنی کاری وەرگرتووە و ئامادەش نەبووە هیچ وتووێژێک لەم بارەیەوە ئەنجام بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".