,
وێنە: EMMANUEL DUNAND

بەریتانیا یەکێتی ئەوروپا بەجێ دەهێڵێت

برێکسیت
1:08 min

ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لە سیاسەتی ئەوروپادا، بەریتانیا ئەم دوانیوەڕۆیە داواکاریی فەرمیی بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەروپا دایە دەست سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا.

دوێنێ ئێوارە سەرۆکوەزیری وڵاتەکە تێرێسا مەی بەڵگەکەی ئیمزا کرد و ئەمڕۆ باڵیۆزی بەریتانیا لە بروکسەل، تیم باڕۆ داواکارییە شەش لاپەڕەیەکەی دایە دەستی سەرۆک دۆناڵد تاسک.

٢٣ی مانگی شەشی ساڵی پار زۆربەی بەریتانییەکان لە ڕاپرسییەکی گشتیدا دەنگیان دا کە بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بڕواتە دەر و دوواتر ئەم ڕاپرسییەیان ناو لێنا برێکسیت، واتە بەریتانیا بۆ دەر.

پسپۆرەکانی شارەزا لەم بارەوە هاودەنگن و دەڵێن هەتا گفتوگۆکان بە تەواوی دەست پێ نەکەن نازانین دەرئەنجامی برێکسیت چی دەبێت.

بە پێی ڕۆژنامەی داگێنس ئیندوستری، هەناردەی ساڵی پاری سوید بۆ بەریتانیا بە لەسەدا ١٥ کەمی کردووە و  برێکسیت نیگەرانیی خستووەتە ناو کۆمپانیا و پەیمانکارە سویدییەکان لە بەریتانیا. بەڵام ئەمە ڕیگا لە سویدییەکان ناگرێ و دڵسارد نابنەوە لە کاری خۆیان.

سەرۆکوەزیری سوید لەبارەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناڕەحەتی خۆی دەربڕی، بەڵام پێی باشە کە دانووستانەکان بە جیددی دەست پێ دەکەن. لیۆڤێن لە پەیامێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵنێری "تێ تێ" نووسی،

ـ دەمەوێ دانووستانەکان دەرئەنجامیان هەبێت و پەیوەندییەکی بەسوودمان لەگەڵ بەریتانیا هەبێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".