ستێفان لیۆڤێن و ئیسابێلا لۆڤین لە دوای دانیشتنەکەیان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن
ستێفان لیۆڤێن و ئیسابێلا لۆڤین لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنییدا لە دوای دانیشتنەکەیان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن. وێنە: Jessica Gow/TT

ئۆپۆزیسیۆن و حوکوومەت هەڕەشەی دەرەکی تاووتوێ دەکەن

هەموو سەرۆکپارتەکان بانگهێشت کرابوون
1:07 min

سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لیۆڤێن ئەم پێشنیوەڕۆیە چاوی بە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن کەوت. لە دانیشتنەکەدا باس لە کاریگەریی دەستێوەردانی دەرەکی لە سەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو کرا و ڕێگاکانی پێشگرتن لەم ئەگەرە.

سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لیۆڤێن ئەم پێشنیوەڕۆیە چاوی بە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن کەوت. لە دانیشتنەکەدا باس لە کاریگەریی دەستێوەردانی دەرەکی لە سەر هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو کرا و ڕێگاکانی پێشگرتن لەم ئەگەرە.

هەموو سەرۆک پارتەکانی نێو پەرلەمانی سویدی لە لایەن ستێفان لیۆڤێنەوە بانگهێشت کرابوون بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کە لەگەڵ پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕێکی خستووە. کۆبوونەوەکەش تایبەت بوو بە پێداچوونەوە و ئەگەری ئەو هەڕەشانەی لە سەر سویدە.

گوومان دەکرێ ڕووسیە کاریگەریی خراپی لەسەر هەڵبژاردنەکەی ئامەریکا هەبووبێ. هەر بۆیە لێۆڤێن سەرۆکپارتەکان لەمە ئاگادار دەکاتەوە. سەرۆکی پارتی ناوەندی ئانی لیۆڤ دەڵیت ئەگەر ڕووسیە توانیبێتی دەستی لە هەڵبژاردنی وڵاتانی تردا هەبوبێت هەرواش دەتوانێ کاریگەری خراپی لەسەر هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٨ی سوید هەبێت.

 

 

لە لینکی هاوپێچدا دەتوانی گوێ لە ڕاپۆرتێکی دیکە لەم بارەیەوە بگری

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".