.
وێنە: Christine Olsson/TT

مووچەی کرێکارانی بواری پیشەسازی بەرزدەکرێتەوە

زیاتر لە ١،٥ ملیۆن کرێکار دەگرێتەوە
1:08 min

خاوەنکاران و سەندیکاکانی کەرتی پیشەسازی کەمێک بەر لە ئێستا لەسەر مووچەی کرێکاران ڕێککەوتن. مووچەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەڕێژەی %٦،٥ زیاد دەکرێن.

بەرزکردنەوەی مووچە بە کۆی %٦،٥ تایبەت بەو کارمەندانەشە کە مووچەی مانگانەیان  لە ٢٤٠٠٠ کرۆن کەمترە. بەرزکردنەوەی مووچەش زیاتر لە ١،٥ ملیۆن کارمەند دەگرێتەوە. جێی ئاماژە پێکردنە کە لە کردار دا، ساڵانە %٢ مووچەی کارمەندان زیاد دەکرێت. واتە بەکۆی گشتی دەکاتە لە %٦ ، ئەو %٠،٥ تایبەت دەبێت بەو کارمەندانەی کە بەتەواوی کارناکەن، بۆ نمونە ئەوانەی کە لە %٥٠ کار دەکەن و نیوەکەی دیکەی خانەنشینین. بە گشتی دەتوانرێ بووترێت کە سەندیکای کرێکارن کەرتی پێشەسازی توانیویەتی مەرجە سەرکییەکانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".