Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ ئاشکراکردنی شێرپەنجەی پرۆستات پشکنینی گشتی پێویستە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 april 2017 kl 11.06
ساڵانە ١٠ هەزار پیاو تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن
(1:42 min)
.
وێنە: Dan Hansson / SvD / TT

ئەمڕۆ چوار پزیشك لە پەڕەی سیاسی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر بابەتێکیان سەبارەت بە شێوازی پشکنینی شێرپەنجەی پرۆستات بڵاو کردەوە.

 پزیشکەکان باس لەوە دەکەن کە شێوازی پشکنین تایبەت بە شێرپەنجەی پرۆستات و زانیاریی لەو بارەیەوە ئەمڕۆ بۆ هەمووان دەستبەر نییە. بەو هۆیەشەوە ڕێژەیەکی زیاتر لەو کەسانەی دووچاری ئەو نەخۆشییە دەبن گیان لە دەست دەدەن.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر لە پیاوان کە تەمەنیان لە سەروی ٥٠ ساڵەوەیە بە خواستی خۆیان و بەپێی دەرفەت پشکنینی بۆ ئاشکرا کردنی شێرپەنجەی پرۆستات ئەنجام دەدەن.

 لەو بابەتەدا پزیشکەکان ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی گیان لەدەستان بەهۆی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە کەمی کردووە. ئەمەش بەهۆی پشکنینی پێشوەختەوە بووە. بەڵام بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو وە یەکسان چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە بکرێت پێیانوایە کە دەبێت پشکنینی گشتی بۆ پیاون کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە ئەنجام بدرێت.

مەبەست لە پشکنینی گشتی ئەوەیە کە بە بەرنامە و ساڵانە پیاوان بانگهێشتی پشکنینی پرۆستات بکرێن هەروەک ئەو پشکنینە گشتییەی لەحاڵی حازردا بۆ بەرگرتن لە شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان دابین کراوە. 

جێ باسە ساڵان ١٠ هەزار پیاو لە سویددا تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن. لەو ڕێژەیەش ٢٤٠٠ پیاو گیان لەدەست دەدەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) لە ئێستاد دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی پشکنینی گشتی بۆ پیاوان دەست پێ کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".