.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

پێشنیازی ڕێگرتن لە بەرزکردنەوەی باجی شارەوانییەکان دەکرێت

دیانەوێت جیاوازی نێوان چینەکانی کۆمەڵگە کەم بکەنەوە
1:53 min

 سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی سوید (LO) پێتەر توورڤاڵسۆن داوای ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی باج لە شارەوانییەکان دەکات.

 بە وتەی توورڤاڵسۆن ئەو پێشنیازە جیاوازیی نێوان چینەکانی کۆمەڵگە کەم دەکاتەوە. جێی باسە ڕۆژی شەممە  گۆنگرەی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان لە شاری یۆتێبۆری بەڕێوە دەچێت. سەندیکای کرێکارانی سوید چەند مەرجێکیان پێشنیاز کردووە. یەکێکیان لەو پێشنیازانە تایبەتە بە سنووردارکردنی باج لە شارەوانییەکاندا. مەبەست ئەوەیە کە بەرزکردنەوەی باج لە ڕێژەیەکی تایبەت تێنەپەڕێت.

 بۆ نمونە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر لە شارەوانییەکدا باج بۆ لە %٣٥ بەرز بکرێتەوە ئەوا ئەو کەسانەی کە مووچەیان کەمە و  لەو شارەوانیانەی داهاتیان کەمە دەژین، ئەوا بەرزکردنەوەی باج  کاریگەریی زیاتر لەسەر کەسانی کەم مووچە دەبێت. سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی سوید (LO) پێتەر توورڤاڵسۆن باس لەوە دەکات کە دەبێت ڕێگریی لێ بکرێت و دەڵێت.

       ڕێژەیەکی زۆر لە مووچەخۆران کە مووچەکانیان کەمە، بەڵام باجی زۆر دەدەن و لە ڕووەوە ئێمە دەمانەوێت گۆڕانکاریی بهێنینە ئاراوە.

 جێی باسە سەندیکای کرێکاران پێشنیازی ئەویان کردووە کە لە جێی بەرزکرنەوەی باج لە شارەوانییەکاندا، پێویستە حکومەت بودجەی زیاتر بە شارەوانییەکان بدات.هەروەها پێشنیازێکی دیکەی سەندیکای کرێکارانی سوید لەو پێکدێت، کە زیاتر بایەخ بە ڕەوشی خانەنشینان، کەسانی نەخۆش و بێکار بدرێت.

ئەمەش بۆ ئەوەی جیاوازیی لە نێوان چینەکانی کۆمەڵگەدا کەم بکرێتەوە. هەروەها باس لەوەش دەکەن کە لە ڕێگەی جێبەجێ کردنی ئەم پێشنیازانەوە ئەوا لایەنگرانی پارتی دیموکراتەکانی سوید لە دەرەوەی شارەکاندا کەم دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".