.
وێنە: Micke Larsson/TT

گومانلێکراوەکانی ساب ئازاد کران

ئەمڕۆ دادگای سەرەتای ڤێنێرشبۆری بڕیاری ئازاد کردنی ئەو حەوت کەسەی کە لەسەر مایەپووچبوونی گەورەکۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی (Saab) دادگایی کرابوون دەرکرد.

جێی باسە ئەو حەوت کەس کەڕووبەڕووی دادگا کرابوونەوە لەسەرۆکی پێشووی کۆمپانیاکە یان ئۆکێ یۆنسۆن، خاوەنی پیشووی کۆمپانیاکە ڤیکتۆر موولەر و بەرپرسی یاسایی کۆمپانیاکە کریستینا گێرش و لە چوار کەسی دیکە پێک دەهاتن. گومانەکانێش بریتیبون بۆ نمونە لە پێدانی پارەی وەک قەرەبووی ئابووری بە خاوەنی پێشووی کۆمپانیاکە ڤیکتۆر موولەر. هەروەها چەندین پرسی دیکە سەبارەت بە تۆمارکردنی ئابووری، بۆنمونە فاکتوورا کە گوایە لە دەروەی وڵات خەرجیان هەبووە و لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کراوە. جێی باسە کە پێنج ساڵە دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆش داواکاری گشتی لە دادگای سەرەتایی ڤێنێرشبۆری (Vänersborgs tingsrätt) لەبەر نەبوونی بەڵگە و پشتڕاستکردنەوەی ئەو گومانانەی لەسەریان بوو بڕیاری ئازاد کردنی هەر حەت کەسەکەی دەکرد.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".