.
وێنە: Anders Wiklund/TT

داوای زیندانی کردنی گومانلێکراوە سەرەکییەکە دەکرێت

سبەینێ بڕیاری یەکلاکەروە دەدرێت
0:48 min

ئەو پیاوەی تەمەن  ٣٩ ساڵە کە گومانلێکراوی سەرەکی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی درۆتنیگگاتەنە لە لایەن داواکاری گشتییەوە کەمێک بەر لە ئێستا داوای زیندانی کردنی درا.

ئەو پیاوە خەڵکی ئوزبەکستانە و گومانی تاوانی تیرۆریستیی لەسەرە کە بە مردنی خەڵک شکاوەتەوە.

جێی باسە داواکاری گشتی  هانس ئیرمان داوای زیندانی کردنی ئەو گومانلێکراوەی بۆ دادگای سەرتایی ستۆکهۆڵم (Stockholms tingsrätt) بەرزکردۆتەوە. بڕیارە سبەینێ یەکلا ببێتەوە کە ئەگەر بە ڕاگیراوەی ئەو گومان لەسەر لە زینداندا بمێنێتەوە یان نا. بەڵام هەتاوەکو ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە دیاری نەکراوە.

 

هاوکات کەسێکی دیکەش گیراوە کە گومانی دەستتێدابوون لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی  لەسەرە. بەڵام گومانەکانی ئەم کەسەیان نزمترە بەراورد بە گومانلێکراوە سەرەکییە ئوزباکستانییەکە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".