.
وێنە: Adam Ihse/TT

سۆسیال دیموکراتەکان هاوشێوەی سیاسەتی کۆچی ئەورووپا پەیڕەو دەکەن

دەیانەوێت بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن
1:07 min

کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید لە شاری یۆتێبۆری بەردوامە. جێی باسە  سۆسیال دیموکراتەکان چەندین پێشنیاز و بڕیاری گرنگیان لە گۆنگرەکەیاندا داوە.

پارتی سۆسیال دیموکراتەکان لە کۆنگرەکەیاندا ئێستا بەڕێوەدەچێت، بڕیاریاندا کە دەرکردنی قازانج لە بوارەکانی خوێندن، خزمەتگوزاری تەندرووستی پێویستی بە یاسایەکە کە ڕێگری لێ بکات.

 بێجگە ئەوە سۆسیال دیموکرتەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی بێکار و گەشتن بەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بە هاوڵاتیانیاندا بوو، چەند بڕیارێکی دیکەیان دا، بۆ نمونە بۆ ئەوەی نزمترین ئاستی بێکارییان لە هەموو ئەورووپادا هەبێت سۆسیا دیموکراتەکان بڕیاریاندا کە بایەخێکی زۆر بە دامەزراندن لە کەرتە حکومییەکاندا بدەن.

 هەروەها پارتەکە سەبارەت بە سیاسەتی کۆچ بڕیاریدا،  هەمان سیاسەتی کۆچ پیڕەو بکات کە لە یەکێتی ئەورووپا پەیڕەوە دەکرێت، بەبێ جیاوازی.  جێگەی باسە گۆنگرەی سۆسیال دیموکراتەکان هەتاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ١٢/٤ بەردوام دەبێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".