.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

ئامێرە گوماناوییەکە نێو بارهەڵگرەکە نەزانراوە چییە

" ئاگر کوژاندنەوەش بەشێکی زۆر لە بەڵگەکەکان لەناو دەبات"
2:24 min

لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینیدا کە  ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرە بە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە شەقامی درۆتنینگاتان لێیخوڕی و چەندین کەسی کوشت "ئامێرێکی گوماناوی" لە جانتایەکدا لە نێو بارهەڵگرەکەدا دۆزرایەوە.

پۆلیس پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە گومان دەکرێت "بەشێک بێت لە بۆمبێکی دەستساز" کەچی هیچ مەترسییەکی پێوەنەبووە. لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو لێکۆڵینەوە لە پاش هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینی بەردەوامە. جێی باسە یەکەم توێژینەوە لەسەر ئەوە کەرەستەی لەلایەن ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری (FOI) ئەنجامدراوە. لە ئێستادا گومان دەکرێت کە ئەو کەرسەتی لە نێو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەدا دۆزراوەتەوە تەقەینەوە بێت، یان مادەیەکە کە مەترسی ئاگر کەوتنەوەی لێ دەکرێت.

تۆرنگی کارڵسۆن جێگری بەشە لە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری (FOI)، کارڵسۆن باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی کووشنەکانی شۆفێر و نەفەرەکەی تەنیشت ئاگری گرتووە و سووتاوە، کێشەی لە ڕووی لێکۆڵینەوەکانەوە بۆ ئەوان درووست کردووە و دەڵێت.

        بێگومان ئەو ئاگرە توێژینەوەکانی ئێمەی زەحمەت کردووە. هەرچەند کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە جێگەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەووە. هاوکات ئەوش لە بیر نەکەین کە لەکاتی ئاگر کوژاندنەوەشدا بەشێکی زۆر لە بەڵگەکەکان لە ناو دەچن.

 جێی باسە هەتاوەکو ئێستا کەس نازانێت ئەو کەرستە گوماناوییەی لە نێو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەدا لە پاش هێرشە تیرۆریستییەکە دۆزراوەتەوە چییە. هەریەکە لە پۆلیس، ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری و داواکاری گشتی ئاماددە نین زانیاری لەسەر ئەو کەرستە بدەن، هاوکات ئاماژە بە یاسای نهێنی پاراستن دەکەن. بەڵام پێشووتر زانیاریان دابووە کە گومان دەکرێت ئەو شتە تەقینەوە بێت یان مادەیەکە کە مەترسی ئاگر کەوتنەوەی لێ دەکرێت.

جێی باسە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینیدا چوار کەس کوژران و ١٥ کەس بریندار بوون. لە کۆی بریندارەکان هەتاوەکو ئێستا چوار کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە کە ژیانی دوانیان لە ژێر مەترسیدایەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".