.
وێنە: Ruud, Vidar

بەفر، باران و سەرما بەڕێوەیە

پێنج بۆ ١٥سم بەفر لە هەندێک ناوچە دەبارێت
1:41 min

لە پشووی پۆسکدا چاوەڕوان دەکرێت کە لە زۆربەی ناوچەکان لەسەرانسەری سویددا بەفر و باران دەبارێت.

دەستگەی پێشبینی کەش و هەوا  (SMHI) ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شارتوشداگه و (Skärtorsdag) دابەزینی پلەی گەرما و هەور لە باکوور و باشووری سوید دەگرێتەوە. هەروەها لە باکوور بەفر دەبارێت و لە باشووریش باران.

دەستگەی پێشبینی کەش و هەوا  (SMHI) هۆشیاریی پلە یەکی لە هەرێمەکانی نۆرلاند، داڵەرنا و ڤێرملاند بەهۆی بەفر بارینەوە ڕاگەیاند. لەو  هەرێمانە چاوەڕوان دەکرێت لە پێنج بۆ ١٥ سم بەفر ببارێت.

دەستگەی هۆشیاریی دەدات کە لە سەرانسەری سویددا کەش و هەوا ڕوو لە ساردبوون دەکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێگەو بان دەبێت. جێی باسە لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە شۆفێران تایەی زستانەیان بۆ هاوینە گۆڕییەوە و دەبێت لەسەر ڕێگەکاندا بە هۆشیارییەوە لێ بخوڕن . لەبەر ئەوەی بەفر و سەرما کاریگەری لەسەر ڕێگە دەبێت. هاوکات ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان پشووی درێژ وەردەگرن و ڕوو لە ناوچە گەشتیار و دەرەوەی شارەکان و هەندێکیشیان لە سەردانی کەس وکاریان دەکەن ڕێگەکان قەرباڵغ بن.

 دەستگەی پێشبینی کەش و هەوا  (SMHI) ئاماژەی بەوە دەکات کە بە بەمەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان چەند ڕێگەیەک سنووردار دەکات. لەوانە ڕێگەی E4 نێوان یێڤلێ و هودیکسڤاڵ کە دوو سایدە، واتە دوو ڕێگەیە، یەکێکیا دادەخرێت و تەنها یەک ڕێگەیان کراوە دەبێت.

 جێی باسە ئەو سەرماو بارانەی بە ڕێوەیە چاوەڕوان دەکرێت هەموو ڕۆژی هەینیش لە زۆربەی ناوجەکانی وڵاتدا بەردەوامبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".