.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پۆلیس هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر هێرشە تیرۆریستییەکە ڕادەگەیەنێت

٧٠٠ لێپرسینەوەیان ئەنجام داوە
2:10 min

پۆلیس سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردنیان لە کاتی هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینیدا هەڵسەنگاندنی خۆی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەواندا ڕادەگەیەنێت.

پۆلیس ڕایگەیاند کە سەرەڕایی هێرشە تیرۆریستییەکە و دەرئەنجامەکانی زۆربەی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتووی ڕاپەڕاندووە. بڕیارەکانیان سەرەڕای نەبوونی زانیاری پێویست گونجاو بووە.

 ستێفان هێکتۆر بەرپرس لە پۆلیسی نەتەوەی سوید باسی چۆنێتی کارەکانیانی کرد و وتی.

-  کاتژمێر ١٤:٥٣ خولەک ئاگادار کرایەنەوە، ١٤:٥٧ یەکەم هێزی پۆلیس گەشتە جێگەی ڕووداوەکە. کاتژمێر ١٥:١٠ هێزی تایبەت و کەرەستەی پێویست لە زۆربەی بەشەکانی ستۆکهۆڵم جێگیر کران و کاتژمێر ١٧:٥٠ یەکەم وێنەی گومانلێکراوە بڵاو کرایەوە. نزیکەی دووکاتژمێر لە پاش بڵاو بوونەوەی وێنەکە، کاتژمێر ١٩:٥٥ خولەک گومانلێکراوەکە دەستگیر کرا.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە سەرەڕایی دەرئەنجامی هێرشەکە دەست بەجێ هەوڵی ڕێگەگرتنیان لە ئەنجامدانی تاوانی دیکە کردووە.

لەم ماوەدا  دەستیان بەسەر ٣٠٠ کەرەستەدا گرتووە و زیاتر لە ٧٠٠ لێپرسیینەوە لەو ماوە کەمەدا ئەنجام دراوە. بە سەدان زانیاریان پێگەشتووە.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا ٥٠ پۆلیس لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە پۆلیس کار لەگەڵ ئەم دۆسەیەدا دەکەن. هاوکات ستێفان هێکتۆر باسی لەوەشکرد  کە بەشێکی زۆر بەڵگەیان لەبەردەستایە کە ئێستا  پێوەیستیان بە پێداچوونەوە، بۆ نمونە گرتە ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری و بەڵگە دیجیتاڵییەکانی دیکە. هەروەها هاوکارییەکی زۆر هاوکارانمان لە وڵاتانی دەرەوە کراوین.

 لە درێژەی وتەکانیدا هێکتۆر باسی لەوەش کرد کە ئامانجی بەستنی ئەم کۆنفرانسە کرد کە لە قۆناغێکەوە دەچنە قۆناغێکی دیکە و گرنگی لە ئێستادا بە لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان دەدن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".