Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بیرەوەریەکانی کردە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆڵم کۆ دەکرێنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 april 2017 kl 17.27
بیرەوەرییەکان لە مۆزەخانە ڕادەگیرێن
(4:20 min)
Anna Ulfstrand från Stadsmuseet i Stockholm
1 av 2
Anna Ulfstrand från Stadsmuseet i Stockholm وێنە: Parisa Khakuei/Sveriges Radio.
بەشێک لەو شتانەی کە لە شوێنی هێرشەکە دانرابوون
2 av 2
بەشێک لەو شتانەی کە لە شوێنی هێرشەکە دانرابوون وێنە: Parisa Khakuei/Sveriges Radio.

لە دوای کردە تیرۆریستییەکەی شاری ستۆکهۆڵم لە شوێنی هێرشەکە دەریایەک لە گوڵ دروست بوو. ئاڵا، مۆم و ورچەپەڕۆیینەکان لە ناو گوڵەکاندا وەبیر قوربانیانی هێرشەکەیان دەخستینەوە. بەڵام شەوی ڕابردوو هەموو ئەمانە کۆ کرانەوە.

 

هەموو ئەم شتانە لە لایەن مۆزەخانەی گشتیی ستۆکهۆلم (Stockholms stadsmuseum) کۆ دەکرێنەوە و وەک یادەوەرییەک لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ستۆکهۆڵم ڕادەگیرێن. بەرپرسی مۆزەخانەی گشتی ستۆکهۆڵم ئانا ئولفستراند دوێنێ شەو لە مەیدانی سەرگێل بۆ کۆکردنەوەی شتەکان ئامادە بوو.

دواتر چاومان بە ئانا کەوت بۆ ئەوەی بزانین گرنگیی ڕاگرتنی ئەم شتانە لە چی دایە؟

ئانا ئولفستراند ئێژێ ڕاگرتنی ئەم شتانە گرنگە چوونکە باس لە ئەمڕۆ و هەستی خەڵکی دەکات. لەوانەیە لە داهاتووشدا خەڵک بیانەوێت بە مێژوودا بگەڕێنەوە و بیانەوێ بزانن لەو ڕۆژەدا چی ڕووی دا.

ئولفستراند لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێ

ـ تەنیا شتەکانی شوێنی ڕووداوەکەمان کۆ نەکردووەتەوە، داوامان لە خەڵکیش کردووە چیرۆکی خۆیانمان بۆ بنووسنەوە، بۆ نموونە لە کاتی هێرشەکەدا لە کوێ بوون، چی نیگەرانیان ئەکات و چۆن بیر لە داهاتوو دەکەنەوە.

ئانا ئولفستراند دوێنێ شەو لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی بە ناو هەموو گوڵ و پەیامەکاندا دەگەڕان، دەگەڕان بە دوای شتی تایبەتیدا کە سەرنجی ڕادەکێشان.

ـ زیاتر ئەو شتانەمان هەڵدەبژارد کە جیاواز بوون، بۆ نموونە بووکەڵەی تایبەتیی منداڵیک، کە دیار بوو بە کار هاتووە و لەگەڵ پەیامێکدا دانرابوو. یان هەندێک کاری دیکەی دەستی کە کاتی بۆ دانراوە بۆ نموونە کاری گوڵدۆزی و چنین.

پەیامەکان بە لای ئانا ئولفستراندەوە گرنگە چوونکە ئەوە هەستی خەڵکی لە کاتە هەستیارەدا نیشان دەدات، هەندێک سیمبۆلی جیا جیا کە پیناسە لە دین و ئایینی جیاواز دەکات و لەسەری نووسراوە ”‌هەموومان یەکگرتووین”.

لە ناو پەیام و شاخەگوڵەکاندا تابلۆیەکەیش کە ئاڵای کوردستان و سویدی پێوەیە سەرەنجی ئولفستراندی ڕاکێشا. لە سەر تابلۆکە نوسراوە ”ئیمەی قەومی کورد قوربانی دەستی ڕژێمی تیرۆریستی و جیهادییەکانین، هەر بۆیە کوردەکان خەمخۆریی خۆیان لەگەڵ سوید نیشان دەدەن” . ئەم تابلۆیەش ئێستا لە لایەن مۆزەخانەی گشتیی ستۆکهۆڵمەوە ڕاگیراوە و تا چەند هەفتەیەکەی دیکە لەگەڵ هەموو شتەکانی تر بۆ نیشاندانی خەڵکی ئامادە دەکرێن. ئولفستراند لەسەر تابلۆکە ئێژێ

ـ لە زۆر رووانگەوە ئەم تابلۆیە سەرنجڕاکێشە، مەیدانی سەرگێل (Sergelstorg) بووە بە جێگایەکی سیاسیی، زۆر لە خۆپێشاندانە سیاسەییەکان لەوێ بەڕێوەدەچن. بۆیە وام هەست دەکرد ئەم تابلۆیەش لە کاتێکی وەهادا ڕیی کردبێت بۆ ئەم کاتە ماتەم و خەمناکە. بۆیە پێم گرنگ بوو ئەویش ڕاگیرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".