.
وێنە: Anders Wiklund/TT

سوودی سەرەکیی وەک خۆی دەمێنێتەوە

تا ناوەڕاستی ٢٠١٨ سوودی بانکەکان بەرز ناکرێتەوە
0:53 min

بانکی سەراسەریی سوید (Riksbanken) ئاڵوگۆڕ لە سوودی سەرەکیی ڕێنیشاندەردا (reporäntan) ناکات. واتە بێ گۆرانکاریی لە ژێر سفر دەمێنێتەوە.

دۆخی بازاڕی سوید بەهێزە، بەڵام بە پێی هەڵسەنگاندنی بانکی سەراسەریی سوید (Riksbanken) ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت تا بالانسی هەڵئاوسانی ئابووریی سوید سەقامگیر دەبێت. گەشەکردنی سیاسی و ئابووری جیهان زۆر ناجێگیرە. هەر بۆیە گۆڕانکاریی لە سوودی سەرەکیی ڕێنیشاندەر  (reporäntan) ناکات.

لە مانگی فێڤریەی ساڵی ٢٠١٥ سوودی سوید لەژێر سفرەوەیە و بڕیار درابوو لە سەرتای ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار سوودی بانکەکان بەرز بکرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیار درا یەکەم بەرزکردنەوە دوابخرێت بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".