.
وێنە: Erland Vinberg/TT

پۆلیس کۆنترۆڵ لەسەر سنوورەکان تووند دەکاتەوە

خەرجی بۆلیس ٦٠ بۆ ٨٠ ملیۆن کرۆن زیاد دەکات
2:21 min

حکومەت پێشووتر بڕیاریدا کە کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەکاتی سەفەرکردن بە شەمەندەفەر، ئۆتۆبووس و کەشتی لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە لاببات. لەبەرامبەردا بڕیاریدا کە پۆلیس دەبێت کۆنترۆڵەکانی لەسەر سنوور تووند بکاتەوە.

پێشووتر مەرج بوو کە کۆمپانیا گەشتیارییەکان لەکاتی ئەنجامدانی گەشتەکانیان لە نێوان سوید و دانیمارک  کۆنترۆڵی ناسنامەی گەشتیارەکایان بکردایە، واتە ئەوانەی سەفەریان بۆ سوید دەکرد. ئەگەر ئەو کاریان نەکردایە ڕووبەڕووی یاسا دەبوونەوە و بۆ نمونە غەرامە دەکران.

بەڵام دوێنی حکومەتی سوید ئەنجامدانی کۆنترۆڵی لەلایەن کۆمپانیا هەشتیارییەکانەوە لابرد. لەبەرامبەردا بڕیاری تووندکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر سنوورەکان دەرکرد.

 لە ئێستاشدا پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەمە ئەرکی ئەوان هێندەی دیکە زەحمەت دەکات. لەبەر ئەوەی پۆلیس هیچ ئامادەکارییەکی بۆ ئەم ئەرکە نوێیە نەکردووە. هاوکات ڕایانگەیاندووە کە ئەم کارە بودجەی زیاتر دەوێت.

  لەبەرامبەردا وەزیری ناوەخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێی ڕاگەیاندووە کە ئەوان بودجەی پۆلیسیان بە بڕی  ٧٠٠ ملیۆن کردن زیاد کردووە. بۆیە ئیگێمان پێیوایە کە کێشەکە ئابووری نییە، بەڵکو نەبوونی ڕێژەی پۆلیسی بە پێی پۆلیس. لە ڕوانگەیەوە ئاندێرش ئیگێمان پێشنیازی ئەوەی کردووە کە پۆلیس مەدەنی دەتوانێت کاری پۆلیسی ئاسایی لە ڕووی دۆکۆمێنکردن و  بەڕێوەبەرایەتی ئەنجام بدەن. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن.

 هەر دوێنێ شەو پۆلیسی سنووری سکۆنێ  بەپەلە کۆبوونەوەیەکی بەست و لەوێدا سەرسوڕمانی خۆیان لەم بڕیارەی حکومەت ڕاگەیاندووە. لەبەر ئەوەی ئەو ١٣٠ پۆلیس کە ئەمڕۆ لەسەر سنوور جێگری کراون دەبێت ڕێژەکەیان دوو هێندە زیاد بکات. لەو ڕووەشەوە خەرجی ئەم ساڵانە لە نێوان ٦٠ بۆ ٨٠ ملیۆن کرۆن زیاد دەکات.

جێی باسە کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە جیاوازە لە کۆنترٶلی سنوورەکان لەلایەن پۆلیسەر. کۆمیسۆنی ئەورووپا ڕێگەی بە سوید، دانیمارک، ئەڵمانیا، نەرویج و نەمساداوە کە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەلایەن پۆلیسەوە هەتاوە مانگی ١٠ یی ئەمساڵ بەردەوامبێت. ئەم کارە پێشووتر دوو جار درێژ کراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".