.
وێنە: Jessica Gow/TT

رێژەی بێکاریی روو لە زیادبوونە

پەناخوازان هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی رێژەی بێکارین
2:34 min

بە گوێرەی نوێترین ئاماری دەزگای کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen)  ژمارەی بێکاران بە بەراورد لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

هۆکاری سەرەکی ئەو زیادبوونە، هاتنی ئەو پەناخوازانەن کە پاییزی ٢٠١٥ روویان لە سوید کرد و پاش وەرگرتنی ئیقامەو هاتنە ناو پرۆگرامی دامەزراندن (etableringsprogrammet)  ئێستا وەک بێکار ئەژمار دەکرێن.

ئارینا محمەدی کە ساڵی ٢٠١٥ هاتووە بۆ سوێد باس لە ئەزموونی خۆی دەکا وسەرەرای ئەوەی لە دەرکەی زۆر شوێنی داوە، کاری دەست نەکەوتووە . ئەو رووی لە خواردنگەکان و جلفرۆشیەکان کردووەو پێی وایە کە شارەزانەبوون لە زمانی سوێدی هۆکارێکی سەرەکی ئەو بێکارییەیە، ئەوە بێجگە لەوەی کە لە هیندێک شوێن داوای مۆڵەتی شۆفێریشیان لێکردووە.

ماوەیەکی درێژ بێکاریی لە سوید روو لە کەم بوون بوو، ئێستا دۆخەکە جیاوازە و هەر بە پێی هەمان ئامار لە مانگی ٤ی ئەوساڵ دا ژمارەی بێکاران گەیشتۆتە٣٦٤٠٠٠، ئەو ژمارەیە ٤٠٠٠ کەس زیاترە بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگ لە ساڵی رابردوودا.  چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ رێژەی بێکاران لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەرزتریش ببێتەوە.

بە پێی وتەکانی ئانیکا سوندێن بەرپرسی  شیکاریی لە دەزگای کار دیتنەوە لە سالی ٢٠١٣ەوە ژمارەی بێکاران بەو شێوەیە روو لە زیاد بوون نەبووە، بەڵام روونیشی دەکاتەوە کە ئەو بەو مانایە نیە کە بازاڕی کار رووو لە لاواز بوونە. هەر بە گوێرەی زانیاریەکانی دەزگای کار دیتنەوە ئەوانەی دێنە سەر بەرنامەی دامەزراندن   (Etableringsprogrammet) ژمارەیان لە ٢٠٠٠٠ کەسەوە بۆه ٧٦٠٠٠ کەس زیادی کردووە. ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی بێکاریی درێژخایەن چونکە تازەهاتووەکان بۆ ماوەی دووسال وەک بێکار تۆمار دەکرێن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".