lag
وێنە: Henrik Montgomery/TT

دوای سیانزە ساڵ زیندانی ئەمڕۆ دادگایی دەکرێتەوە

"بڕیارەکانی دادگا وەک یانسیب وایە"
1:53 min

ئەمڕۆ دادگایی کای لیننا لە دادگای تێهەڵچوونەوە لە شاری ئومیۆ بەڕێوە دەچێت و دوای سیانزە ساڵ زیندانی ئەگەری ئازادکردنی هەیە.

- چاوەڕوانیم ئەوەیە کە ئازاد بکرێ، بەڵام ئەم ئەگەرە لەسەدا سەد نییە، چونکە ئەوەی من لێی تێگەشتووم بڕیاری دادگاکان وەک یانسیب وایە. کای لیننا بە کەناڵی (P4 Norrbotten) دەڵێت.

کای لیننا ساڵی 2005 لەلایەن (Hovrätt) دادگای تێهەڵچوونەوەی نۆرلاندەوە بە تاوانی کوشتنی کەسێک بە زیندانیی تاهەتایی حوکم درا. لەو کاتەوە کای لیننا چەندین جار داوای پیداچوونەوەی بە کەیسەکەیدا کردووە تا ساڵی پار دادگا داواکەی پەسەند کرد و ئەمڕۆ دادگایی دەکرێتەوە.

جێی باسە ساڵی 2004 لە ناوچەی (Kalamark) لە هەرێمی نۆرلاند لە تەویلەیەکدا کەسێک بەناوی ڕۆگەر لیندباری کوژراو و براکەشی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لەسەر تەختی خەوتن هەر هەمان ڕۆژ تووشی پەلامار و لێدان بوو.

پاش ماوەیەک کای لیننا بە گومانی ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەستگیر کرا و لەلایەن دادگای تهەڵچوونەوەوە بە زیندانیی تاهەتایی حوکم درا.

بەڵام لەو کاتەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەکنیکی لەسەر ئەو گومانلێکراوە و بەهۆی کەموکورتیی لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئەو بڕیارەی دادگا ڕەخنەی زۆری لەسەر بووە.

ئەمڕۆ دوای سیانزە ساڵ ئەگەری ئەوە هەیە کە بڕیاری دادگا هەڵە بووبێت و کای لیننا بێتاوان بێت، هەر بۆیە کای لیننا بەو هیوایەیە کە بەو بەڵگە نوێیانەی کە پاریزەرەکەی پێشکەشی دادگای دەکات بڕیارێکی جیاواز بدرێت و ئازاد بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".