.
وێنە: Tomas Oneborg / SvD / TT

بازاڕی کار بەهێزتر دەبێتەوە

پێشبینی دەزگای کاردیتنە بۆ داهاتوو گەشە
1:56 min

دەزگای کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen) باوەڕی وایە بازاڕی کار لەم دوو ساڵەی داهاتوودا بەهێزتر بێتەوە.

بە وتەی سەرۆکبەشی پێشبینییەکان لە دەزگای کاردیتنەوە هۆکان گوتساڤسۆن، لە داهاتوودا بازاڕێکی بەهێزی کارمان دەبێت.

ـ کارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەراسەری وڵاتدا و لە بواری جیاجیادا زیاد دەکەن.

پێشبینییەکەی دەزگای کاردیتنەوە نیشان دەدات کە ژمارەی بێکاران ئەمساڵ کەمتر دەبێتەوە و هۆکان گوستاڤسۆن دەڵێت کۆمپانیا نادەوڵەتییەکان هیواییەکی زیاد دەبەخشن لەم پەیوەندییەدا.

هەتاکوو ئیستا کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی سوید زیاتر بێکارن و جیاوازییەکی زۆر بەراورد بەوانەی لەدایکبووی ناوخۆی سویدن بەدی دەکرێت. بەڵام پێدەچیت ئەم جیاوازییەش کەم بکات و ئەمەش نیشانەیەکی بەهێزبوونی بازاڕی کارە بە ڕای هۆکان گوستاڤسۆن لە دەزگای کاردیتنەوە دەڵێ

ـ  پێمان وایە ٨ لەو ١٠ کارە نوێیانەی کە دەبنەو هۆی بەهیزبوونی بازاڕی کار دەدرێنە کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی وڵات.

سەرەڕای پێشبینییە گەشەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەزگای کاردیتنەوە ناونووسی دەکەن زیاد دەکات. یەک لەوان ئابەی ٢٩ ساڵانەوە و دەڵێت

ـ ماوەی ٢ ساڵە داوای کار دەکەم و لە زۆر بوواردا داوام کردووە. هەرجەندە کات دەبات بەڵام هیوام لە دەست نەداوە و هەر دەبێت بەردەوام بم لە داواکردن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".