.
وێنە: Kicki Nilsson/TT

ئەمڕۆ پاڵەوانێتی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان دەست پێ دەکات

ڕۆژی یەکەم هەشت سویدی بەشداری پاڵەوانێتییەکان دەکەن
0:37 min

لە سویدەوە چەند ئەستێرەیەکی پاڵەوانێتی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان بەشدارن.

پاڵەوانێتی جیهان بۆ پێشبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدان ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا دەست پێ دەکات و تا رۆژی یەکشەممە ١٣ ی ئاگوستی درێژە دەخایەنێت. رۆژی یەکەم هەشت سویدی بەشداری لە  یارییەکان دا دەکەن.

لە سویدەوە چەند ئەستێرەیەکی پاڵەوانێتی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان بەشدارن، دانیال ستۆل لە بواری هەڵدانی قورسایی دا  یەکێک لەوانەیە کە چاوەڕوانی سەرکەوتنی زۆری لێدەکرێت. ئەو بۆ دووهەمین جارە بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهانی پێشبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدان  دەکات، دانیال ستۆل توانیویەتیی ئەمساڵ قورسایی بۆ درێژترین مەودا هەڵ بدات. ئەوساڵیش دەیهەوێ بگاتە قۆناغی کۆتایی یارییەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".