.
وێنە: Leif R Jansson / TT

بەکارهێنانی ماددەی ترامادۆڵ لە زیادبووندایە

ترامادۆڵ خراپترین جۆری ماددەی هۆشبەرە
1:11 min

بەرێوەبەرایەتی گومرک رایگەیاندووە کە ڕۆژانە دەست دەگیری بەسەر ڕێژەیەکی زۆری مادەی هۆشبەری ترامادۆڵ کە بە قاچاخ هاوردەی سوید دەکرێ.

هەر تەنیا ئەمساڵ بەرێوەبەرایەتیەکە دەستی گرتووە بەسەر ٥٠٠ هەزار حەبی ترامادۆڵ دا.

ئانیکا یونگ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نارکۆتیک دەڵێ، شێواز و ڕێگای جۆراوجۆر هەیە بۆ دەستخستنی ئەو ماددانە. ئەو دەڵێ بەکارهێنەران زۆر بە ئاسانی دەتوانن لە ڕیگای ئینتەرنێت، لە سەر جادە و لە دەرەوەی وڵاتیش ئەو ماددەیان دەست بکەوێ و دەیان ڕێگای جیاوزیش هەیە بۆ هاوردەکردنی بۆ سوید.

ترمادۆڵ حەبێکی دەرمانییە و پێویستە لە لایەن دکتۆرەوە بنوسرێ. بەڵام بە هۆی ئەو بەربڵاوی و ئاسان دەستکەوتنەی، ئیستا ئیدی بووە بە مادەییەکی هۆشبەری ئاسایی. 

بەڕێوەبەرەکەی پۆلیسی نارکۆتیک دەڵێ: گەر سەیرێکی دابەشکاریەکانی ئەو دەرمانانە بکەین کە مادەی هۆشبەریان تێدایە، ترمادۆڵ خراپترین جۆری مادەی هۆشبەرە کە لە شەقامەکاندا بەربڵاوە و بەکارهێنەرانی بە ئاسانی و خێرا توشی دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".