رێژەی ژنان لە پیشەی شۆفێری پاس دا کەمە

2:37 min

کارکردن لە بواری هاتووچۆ و گواستنەوەدا بە تایبەت وەک شۆفێری پاس زیاتر وەک کارێکی پیاوانە سەیر دەکرێ.

 تا ئێستاش رێژەی شۆفیری ژن لەو بوارەدا لە خوارێیە، بە پێی ئامارەکانی بیرۆی ناوەندی ئامار لە سوێد ژمارەی شۆفێری ژن لە بواری گواستنەوەدا لە دەساڵی رابردوودا کەمی کردووە و تەنانەت ئەو ژنانەش کە لە خوێندنی ناوەندی دا پیشەی گواستنەوەو هاتوچۆ هەڵدەبژێرن لە کەمی داوە. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی ژنان ٧٨٠٣ کەس بووە لە کۆی ٥٣٤٤٣ کەس کە داوای خوێندن لەو بوارەیان کردووە، لە کاتیک دا ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ ٧٤٤٥ کەس دابەزیوە.

یەکێک لەو بورانەی گواستنەوە کە ئاماژە بە کەمیی ژمارەی ژنان دەکەن بواری شوۆفێریی پاسە. هەندێک کۆمپانیاکانی پاس لە ستۆکهۆڵم ئاماژە بەو پرسە دەکەن و  یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە بەشێک لە هاتوچۆی پاسەکانی ستۆکهۆڵم لە ژێر دەستی ئەوان دایە کۆمپانیای (keolis) ە,  بەرپرسی هەرێمی کۆمپانیاکە لە ستۆکهۆڵم ئالێکسیس کالمانە.

"ئێمە بە ئەرێنیەوە چاوەڕوانین کە هاوکاریی ژنمان زیاتر بێ، ئێستا ژمارەی ژنان لە کاری شۆفێریدا لە خوارێیە بۆیە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیەکەمان دا هەوڵمان داوە کە رێژەی ژنان بەرینە سەرەوە"

ژنانی بیانیش لەم بواردە ژمارەیان کەمە یەکێک لەو کەسانەی کە لە شاری ستۆکهۆڵم وەک شۆفێری پاس کار دەکات مەستوورە سوڵتانیە. مەستوورە  پێی وایە کە ئەو کارە هێندێک سەختە بۆ ژن بەڵام هاوکات شانازی بە خۆی دەکات و خۆی بەهێز دەبینێت کە لە پیشەیەک دا کار دەکات کە زۆرتر پیاوان کاری تێدا دەکەن.

مەستوورە ٥ رۆژ لە حەفتەدا کار دەکا و ئەو دەڵێ لە ماوەی ٥ ساڵ کارکردن دا زۆر بە کەمیی بینیویەتی کە ژنان روو لەو پیشەیە بکەن.