.
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

سکرتێری سەرۆکوەزیر بانگی بەردەم لێژنەی بەرگری دەکرێ

وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی بازرگانی پێشتر زانیان هەبووە
1:52 min

لێژنەی بەرگری لە پەرلەمان پشووی هاوینەی پەرلەمانی کۆتایی پێ هێنا تا سکرتێری سەرۆکوەزیر یان سالێستراند بۆ دانیشتنێکی ئاوەرتە بانگی بەردەم لێژنەکە بکات بۆ لێپێچینەوە لە سکانداڵەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ.

ئەمە بە پێی قسەی سەرۆکی لێژنەکە ئالان ویدمان.

لێژنەکە دەیهەوێ بزانێ لە چ ساتەوەختێکی زەمەنی دیاریکراودا وەزارەتی بەرگری زانیاریان سەبارەت بە سکانداڵەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بە دەست گەیشتووە. ئالان ویدمان سەبارەت بەم بانگهێشتەی سکرتێری سەرۆکوەیزان دەڵی:

-ئێمە پێویستیمان بە روونکردنەوەی تەواو هەیە سەبارەت بەوەی وەزارەتی بەرگری کەی ئاگادار کراوەتەوە لەمەڕ بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان، چونکە ناڕوونی هەیە لەسەر ئەو خاڵە. 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە داخوا سکرتێری سەرۆکوەزیران دەتوانێ چ زانیارییەک بدات لەوە زیاتر کە وەزیری بەرگری داویەتی، ویدمان دەڵێ: 

-وەزیری بەرگری پێشتر رایگەیاندبوو ئەو لە مانگی سێی ٢٠١٦ سەبارەت بەو پرسە زانیاری بەدەست گەیشتووە. بەڵام هەفتەی پێشوو زانرا کە وەزارەتی بەرگری و تەنانەت وەزارەتی بازرگانیش پێشتر زانیاریان بەدەست گەیشتووە. ئەوە ئەو شتەیە کە پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە و لیژنەکە لێپێچینەوەی لەسەر دەکات.

لەسەر داوای ئەندامانی بەرەی ڕاستی ناو لێژنەی بەرگری پەرلەمان، سکرتێری سەرۆکوەزیر یان سالێستراند بانگی بەردەم لێژنەکە دەکرێ. لێژنەکە هاوکات دەیهەوێ بزانێ چ زانیارییەکی دیکە لەبەردەستە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ داویەتی بە وەزارەتی بەرگری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".