.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

هاوڵاتییەکی سویدی بە گومانی تیرۆر دەستگیر کرا

هاوڵاتییەکە پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانە.
0:40 min

نوسەرێکی سویدی لە کاتێکدا لە بەسەربردنی پشووی هاوینە بوو، بە گومانی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لە توکیا، لە شاری بارسێلۆنەی ئیسپانیا دەستگیر کرا.

دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا داوای ئەو هاوڵاتییەیان لە پۆلیسی نێودەڵەتی (Interpol) کردبوو کە دەگوتری پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵانە. بەپێی ئەو زانیاریانەی هاوژینی گومانلێکراوەکە بە ئاژانسی (TT)ی ڕاگەیاندووە، بەشداری و ڕیکخستنی کردەوە و چالاکی تیرۆریستی ئەو تاوانەن کە خراونەتە پاڵ گومانلێکراو. 

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی سوید بۆ ئاژانسەکە ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە هاوڵاتییەکی سویدی دانیشتووی یۆتەلاند لە ئیسپانیا دەسگیر کراوە. وەزارەتەکە وردەکاری زیاتری ڕووداوەکەی باس نەکردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".