بە هۆی پۆستێکی فەیسبووکەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە

0:43 min

سیاسەتوانێکی پارتی ژینگە (Miljöpartiet de gröna) لە یارفێلا(Järfälla)، بەهۆی نوسینێک لە ناو گرووپێکی فەیسبووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

سیاسەتوانەکە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی توندی ڕەگەزپەرستانە و سوکایەتی بە هاوڵاتیانی سوماڵی لە نوسینێکی لە ناو گروپێکی فەیسبووکدا، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

هاوکات پارتی ژینگەش ڕاگەیاندووە لێکۆڵینەوەی لەسەر ناوبراو دەکات و تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش ئاشکرا نەکرێن، نازانرێ کەسی ناوبراو دەمێنێتەوە یان بە تەواوەتی لە پارتەکەی دەردەکرێ.

 بەرپرسێکی پارتەکە دەڵێ ئەو کارەی ئەو ئەندامەیان کردوویەتی مایەی لێخۆشبوون نییە و ئەو جۆرە هەڵووێستانە لە ناو پارتی ژینگەدا قبووڵ ناکرێن.