بنەماڵەیەک بە تاوانی ڕفاندنی کچەکەیان دادگایی دەکرێن

1:33 min

مانگی ڕابردوو بنەماڵەیەک هەوڵیاندابوو کچە ١٧ ساڵەکەیان کە لە خانەیەکی پاراستنی گەنجان دەمایەوە بڕفێنن، بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیان بەزۆر بە شووی بدەن. ئێستا ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە.

 سەرەتاکانی مانی حەوتی ئەمساڵ، دانیشتوانی گەرەکی سۆدێرهامن شاهیدی ئەوە بوون کە ئەندامانی بنەماڵەیەک دەیانهەویست بە زۆر کچە ١٧ ساڵیەکەیان بە ئوتومبێلێک بڕفێنن. هاوڵاتیان تەلەفۆنیان بۆ ژمارە ١١٢ ی فریاکەوتن کرد و پۆلیس توانی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنێ.  

دایک و باوکی کچە و دوو لە براکانی بە گومانی ئەنجامدانی تاوانی "زەوتکردنی ئازادی" دەسگیر کران. تاوانێک کە لەوانەیە حوکمی دە ساڵ زیندانی هەبێت.

کچەکە ساڵێک لەمەوبەر گواسترابووەوە بۆ خانەیەکی چاودێری، دوای ئەوەی خۆی لای دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (Socialtjänsten) باسی ئەوەی کردبوو ئەندامانی بنەماڵەکەی بە پەیوەندی سۆزداری نێوان ئەو و هاوڕێ کوڕەکەیان زانییوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی بەرایی، کچەکە بە دزگای خزمەتگوزای کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو بنەماڵاکەی پیلانی ئەوەیان داناوە تا بینێرن بۆ ئەفغانستان، بۆ ئەوەی لەوێ بەزۆر بیدەن بە شوو. ئەمەش وای لە کاربەدەستان کرد کچەکە بگوازنەوە بۆ خانەیەکی چاودێری لە سۆدێرهامن، بێ ئەوەی بنەماڵەکەی بەم مەسەلەیە بزانن.

بەڵام دواتر یەکێک لە براکانی کچە، لەرێگای بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی سنابچات-ـەەوە توانیبووی پەیوەندی بە خوشکەکەیەوە بکات و ئەمەش وای کرد بنەماڵەی کچەکە بزانن لە کوێ حەشار دراوە. 

سەرجەم ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە تاوانەکە ڕەت دەکەنەوە.