.
وێنە: FANNI OLIN DAHL / TT

پەنابەرە تەنیاهاتووەکانی ستۆکهۆڵم دەتوانن بمێننەوە

حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکە ١٩٥ ملیۆن کرۆنی تەرخان کردووە
1:26 min

لە کۆی گشتی ئەو ١٩٥ ملیۆن کرۆنەی لە هاوینی ئەمساڵ حکومەت بۆ کۆمۆنەکان تەرخانی کردبوو تا ئەو منداڵە تەنیاهاتووانەی دەگەنە تەمەنی ١٨ ساڵی لە کۆمۆنەکانیان درێژە بە ژیان و خوێندن بدەن، ١٠ ملیۆن کرۆن دراوە بە کۆمۆنی ستۆکهۆڵم.

ئۆسا لینداگێن ی ئەندامی پارتی ژینگە و ئەندام لە یەکەی خزمەتگوازاری سەر بە ئەنجوومەنی شارەوانی سەبارەت بەم بابەتە دەڵێ:

ئەو پارەی تەرخان کراوە ڕێگا بۆ ئەوە خۆش دەکات تا منداڵە تەنیاهاتووەکان لە شوێنی خۆیان، لە قوتابخانە و لە ناو هاورێکانیاندا بمێننەوە.

منداڵە تەنیاهاتووەکان لەو رۆژەوەی تەمەنی ١٨ ساڵی پڕ دەکەن، بەرپرسیارییەتیان لە کۆمۆنەکانەوە دەگواازرێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی دەزگای کۆچ. ئەمەش لە زۆربەی حالەتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجەکان ناچار بە گواستنەوە بن لە کۆمۆنێکەوە بۆ کۆمۆنێکی تر.

حکومەت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ١٩٥ ملیۆن کرۆنی تەرخان کردووە و لەم ریژەیەش ١٠ ملیۆن کرۆن بەر ستۆکهۆڵم دەکەوێت. دەزگای کۆچ ڕایگەیاندووە چاوەڕوان دەکرێ ئەمساڵ، تەنیا لە ستۆکهۆڵم ٤٠٠ منداڵ تەمەنی ١٨ ساڵی پڕ کەن. هەر بۆیە ئەو پارەیەی بۆ ستۆکهۆڵم تەرخان کراوە دەبێ بەشی تا هاوینی داهاتوو بکات.

ئۆسا لینداگێن هیوادارە ئەوان بتوانن بەو پارەیەی بۆیان تەرخان کراوە و بە هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی تر کێشەکە چارەسەر بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".