Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرچاوەکانی کاردۆزگە بەشی پەنابەران ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 augusti 2017 kl 09.11
داوای زیادکردنی بودجە دەکەن
(1:21 min)
کاردۆزگە
وێنە: Emma-Sofia Olsson/SvD/TT

ژمارەیەکی بێوێنە پەنابەری تازەهاتوو لە کاردۆزگە تۆمار کراون و ئەو دەستگەیە هۆشداریی دەدات کە سەرچاوەکانیان بەرگەی ئەو ژمارە زۆرە ناگرێت.

ئەو بارودۆخەی ساڵی 2015 دەستگە دەوڵەتییەکان بەهۆی ژمارەی زۆری پەنابەرانەوە پێیدا تێپەڕین ئێستا گەشتۆتە ئێمە، ڕۆی مێلچەرت بەرپرسی هاوگوونجی و جێگیرکردن لە بازاڕیکاردا، لە دەستگەی کۆچ دەڵێت. 

بەپێی ئاماری نوێی کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) لە مانگی یولی ڕابوردوو زیاد لە 76 هەزار پەنابەری تازەهاتوو واتا ئەو کەسانەی کە تازە ئیقامەیان وەرگرتووە و لە بەرنامەی هاوگوونجی و جێگیرکردن (etableringsprogram) ی کاردۆزگەدا تۆمار کراون. ئەمە بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی ڕابوردوودا کە ئەو ژمارەیە 59 هەزار کەس بوو.     

جێی باسە کاردۆزگە دەمێکە هۆشداریی داوە کە ئەو پارەیەی بۆ بەرنامەی جێگیرکردنی پەنابەران لە بازاڕیکاردا تەرخان کراوە بەش ناکات. ئەو دەستگەیە داوایان لە حکوومەت کردووە کە بودجەی کاردۆزگە بۆ ساڵی داهاتوو زیاد بکرێت تا بەرگەی ئەو فشارە بگرن، لە پێشبینییان بۆ خەرجیی ساڵی داهاتوویان کاردۆزگە داوای 600 ملیۆن کردۆن زیاتر لەوە دەکەن کە حکوومەت خۆی بۆ ئامادە کردبوو. بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ وەڵامی حکوومەت لەسەر زیادکردنی بوودجەی کاردۆزگە چۆن دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".