lärare
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

ژمارەی مامۆستا بۆ وەرزی خوێندنی داهاتوو کەمە

"واز لە شەڕی سیاسی بهێنن و چارەسەرێک بدۆزنەوە"
1:36 min

کەمیی ژمارەی مامۆستایان بەردەوامە بەتایبەت ئێستا کە وەرزی خوێندنی پاییز دەست پێ دەکات.

بە پێی ئاماری نوێی کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) لەماوەی مانگی ڕابوردوودا نزیکەی 7000 هەلی کاری مامۆستایی لە کاردۆگەدا ڕاگەیەنرا بوو، واتا پێویستیی بە 7000 مامۆستای نوێ هەیە بۆ فێرگاکان.

بازاڕی مامۆستا هێندە گەرمە کە ئەو کەسەی دەیەوێت وەک مامۆستا کار بکات دەتوانێت ئەو شوێنی کارە بدۆزێتەوە کە بە دڵی خۆیەتی بۆ نموونە ئێمما ئانتی لە شاری یۆتۆبۆری مامۆستای ماتماتیک و فیزیایە، دەڵێت بەدڵی خۆم ئەو شوێنەی ویستم دۆزیمەوە، کاری تەواو و نزیکی ماڵەوە.

جێی باسە ئەنجوومەنی زانکۆ و فێرگاباڵاکان دەڵێن ژمارەی ئەو فێرخوازانەی بۆ خوێندنی مامۆستایی وەرگیراون بەراورد بە پاییزی ساڵی ڕابوردوو لەسەدا سێ زیادی کردووە، بەڵام بەگشتیی داواکاری لەسەر خوێندنی مامۆستایی کەمی کردووە.

جێگری بەرپرسی سەندیکای مامۆستایان مارییا ڕیۆن نیگەرانی داهاتووە و دەڵێت سیاسەتمەداران دەبێت واز لە شەڕی سیاسی لەسەر پرسی فێرگاکان بهێنن و لەبری ئەوە چارەسەرێک بۆ کەموکورتییەکان بدۆزنەوە، نابێت خەڵکی وا تێبگەن کە مامۆستایی کارێکی بەکێشەیە و نەوێرن داوای بکەن.

تێبینی!

لە لینکی هاوپێچی ئەم هەواڵەدا گوێ لە فێرخوازی خوێندنی مامۆستایی ڕۆناهی کاڤاک بگرە دەڵێت باری مامۆستا گرانە بۆیە خواست لەسەر ئەو کارە کەمە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".