taxi
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

هەندێک پەنابەر لە کاری شۆفێریی بێبەش دەبن

دەبێت بەڵگە لە وڵاتی خۆیانەوە بهێنن
2:08 min

بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە هەندێک لە پەنابەرە تازەهاتووەکان ناتوانن شۆفێریی تاکسی بکەن هەرچەندە پێویستییەکی زۆر بە شۆفێر هەیە.

یەکێک لەو مەرجانەی دەستگەی هاتووچۆ بۆ وەرگرتنی پێناسەی تاکسی داناوە ئەوەیە کە ئەو کەسەی دەیەوێت ببێتە شۆفێری تاکسی دەبێت بەلگەنامەیەک لە دەستگەی تۆماری تاوانەوە (brottsregistret) بهێنن تا بیسەلمێنن کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا هیچ جۆرە لادانێک لەیاسا لەسەریان تۆمار نەکراوە.

جا گەر کەسێکی پەنابەر لە پێنج ساڵ کەمتر لە سویددا ژیاوە و بیەوێت ببێتە شۆفێری تاکسی دەبێت ئەو بەڵگەیە لە وڵاتی خۆیەوە بهێنێت. بەڵام بۆ وڵاتی وەک سوریا و سۆماڵ کە دوو وڵاتی بەکێشەیە و دەستگە دەوڵەتییەان بەپێی پێویست کار ناکەن، دابینکردنی بەڵگەی لەو جۆرە زەحمەتە ئەمەش وا دەکات کە ئەو پەنابەرانەی تازە لەو وڵاتانەوە هاتوونەتە سوید نەتوانن کاری شۆفێریی تاکسی بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی تازەهاتوونەتە سوید (ئیقامە، مافی پەنابەرییان هەیە) یەکەم کار کە دەتوانن بیکەن کاری شۆفێریی تاکسییە، جەیلان موسێ نوح پێش چوار ساڵ هاتۆتە سوید و دەڵێت پارەیەکی زۆرم داوە بە خولی فێرکاریی شۆفێری تاکسی بەڵام بەهۆی ئەو مەرجەی دەستگەی هاتووچۆوە ناتوانم کار بکەم، لەکاتێکدا ئەو بارودۆخەی وڵاتەکەی خۆم لە دەستی مندا نییە. کەسیش لەکاتی خوێندنەکەمدا لەو مەرجەی دەستگەی هاتووچۆ ئاگاداری نەکردوومەتەوە.

مارکوس ئێدسباگێ بەرپرسی بەش لە دەستگەی هاتووچۆ دەڵێت دانانی ئەو مەرجە بۆ پاراستنی مافی موسافیرەکان و سەلامەتی ئەوانە، ئێمە دەمانەوێت ئەم بوارە شوێنێکی دڵنیا و ئاسایش بێت کە خەڵکی بوێرن بەبێ دوودڵی بە تەکسی هاتووچۆ بکەن.

جێی باسە ژمارەیەک لەو کۆمپانیای تاکسییانەی کە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید پەیوەندیی پێوە کردوون دەڵێن ئەو مەرجەی دەستگەی هاتووچۆ بەر لە دامەزراندنی شۆفێری نوێ دەگرێت لە کاتێکدا پێداویستییەکی زۆر بە شۆفێری نوێ هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".