.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

ساڵانە هێزی بەرگری ٢،٧ ملیاری کرۆن زیاتر وەردەگرێت

بەگشتی لەماوەی سێ ساڵدا ٨،١ ملیارد کرۆنیان پێ دەدرێت
3:12 min

حکومەت و هەر یەکە لە پارتی ژژینگە کە لە حکومەتەدایە و پارتی مۆدێراتەکان و پارتی ناوەڕاست کە لە بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکانن و ئۆبۆزسیۆنن سەبارەت بە دابین کردنی بودجەی زیاتر بۆ هێزی بەرگری لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ڕێککەوتن.

کەمێک لەمەو بەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژامەوانیدا پێتەر هولتکڤیست وەزیری بەرگری، بە یاوەری ئاندێرش شروێدری لە پارتی ژینگە، هانس ڤاڵمارک، لە پارتی مۆدێراتەکان و دانێل بێکستروێم لە پارتی ناوەڕاست ئەو خاڵانەیان ڕاگەیاند کە لەسەری ڕێککەوتوون. 

ڕێککەوتنەکە سەبارەت بە دابین کردنی بودجەی زیاتر بۆ هێزی بەرگرییە، بەتایبەت لە هەنگاوی یەکەمدا و لە  ساڵی ٢٠١٨ و هەتاوەکو ساڵی  ٢٠٢٠  ساڵانە  هێزی بەرگری ٢،٧ ملیاری کرۆنی بۆ تەرخان دەکرێن. واتە بە گشتی  لە سێ ساڵی داهاتوودا واتە ٢٠١٩،٢٠١٨ و ٢٠٢٠ هێزی بەرگری ٦،١ ملیارد کرۆنی بۆ هەمان مەبەست پێ دەدرێت . هاوکات لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ١،٣ ملیاردیش  کرۆ بە هێزی بەرگری مەدەنی دەدرێت.

    ئەم هەنگاوە تایبەتە بە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی بە مەبەستی پاراستنی سوید لە دۆخێکی ئاڵۆزی جیهاندا.

پێتەر هولتکڤیست وەزیری بەرگری لە درێژەی وتەکانیدا تیشکی خستە سەر ١٤ خاڵ کە لە ڕوانگەی ئەو بودجەیەوە پێوستە بە مەبەستی بەهێزکردنی هێزی بەرگری گرنگی پێ بدرێت. ئەو خاڵانەش  لەبواری جیاجیاکاندا بایخیان پێ دەدرێت، بۆ نمونە خولی تایبەتی سەربازیی، کەرەستەی نوێی سەربازی و پرۆژەی تایبەت لە بوارە جیاجیاکاندا.

  هێزی بەرگری پێشووتر هەتاوە ساڵی ٢٠٢٠ داوای نۆ ملیارد کرۆنی کرد بوو. سەبارەت بە داواکەی  هێزی بەرگری و پێشنیازی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باری ئەم ساڵەوە دانوسانەکان بەردوام بوون هەتاوەکو ڕێککەوتنەکەی ئەمڕۆ.

بە پێی زانیارییەکانی ئێکۆت حکومەتی سوید لەم هەنگاوەیاندا خۆی لە پێشنیاری پارتی مۆدێراتەکان نزیک کردۆتەوە. لەبەر ئەوەی پارتی مۆدێراتەکان پێشووتر پێشنیازی دابین کردنی دوو ملیارد کرۆنیان لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ هێزی بەرگری کرد بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".