Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو قوتابیانەی پێویستیان بەهاوکاری زیاترە بە زووی هاوکاری بکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 augusti 2017 kl 15.58
توێژینەوە لە ئاستی گەشەکردنیان دەکرێت
(1:04 min)
.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

حکومەت ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت گەرەنتی بە قوتابیان بدات بۆ ئەوەی هاوکاریان بە زووترین کات بۆ دابین بکرێت.

حکومەت ئێستا پێشنیازی ئەوەی کردووە کە وەک چارەسەر دەیەوێت دڵنیایی بەو قوتابیانە بدات، هەتاوەکو کۆمەکیان بە زووترین کات بکرێت، بە تایبەت ئەو قوتابیانەی کە لە وانەکانی سوید و بیرکاری و سویدی وەک زمانی دووەم یپێویستیان بەهاوکاری هەیە. ئەم قوتابیان دەبێت بەتەنها و قۆناغەکانی سەرەتاییدا هاوکاری دەکرێن. بگرە لە قۆناغی باخچەی منداڵان.

ئەو گەرەنتییەی حکومەت ئاماژەی پێ دەکات لەوە پێکدێت کە قوتابخانەکان دەبێت توێژینەوەی تایبەت لەسەر ئاستی گەشەکردنی قوتابییەکە ئەنجام بدەن. ئەمەش بۆ ئەوەی لایان ئاشکرا بێت کە هیچ نیشانەیەک هەیە ئاماژەی بەوە بکات، قوتابییەکە مەرجەکانی خوێندن بە ئەنجام ناگەیەنێت.

 ئەم پێشنیازەی حکومەت بڕیارە سەبەینێ ڕادەستی ئەنجوومەنی یاسا بکرێت و ئامانجیش ئەوەی کە ئەم خاڵانە لە ڕێککەوتی ١/٧/٢٠١٨ وە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".