.
وێنە: Erik Simander/TT
قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ

زنیاری لەسەر ١٠٠ ئۆتۆمبیلی هێزی بەرگری بڵاو بووەتەوە

دبێت دوو لیژنەکەی پەرلەمان وەڵام وەربگرنەوە
2:13 min

بڕیارە ئەمڕۆ سەبارەت بە ناوەرۆکی ڕووداوە بەدناوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ناسراو بە (IT-Skandalen) وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی بەرگری و لیژنەی دەستووری پەرلەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆوە بدرێتەوە.

ئەمڕۆ هەرییەکە لە لیژنەی بەرگری لە پەرلەمان (Försvarsutskottet) و لیژنەی دەستووری پەرلەمان (Konstitutionsutskottet) لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایدا لێ کۆڵینەیان لەسەر ئەو سکانداڵە دەست پێ کردووە. بەپێی زانیاری بەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت زنیاری لەسەر زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیلی هێزی بەرگری کە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تۆمارکراون، بڵاو بوونەتەوە. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ئۆتۆمبیلانە ئاساین کە هێزی بەرگری بە مەبەست لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و لە ئۆتۆمبیلی سەربازی تۆماری کردوون.

ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمان لەسەر سکانداڵەکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ کە بوو بەهۆی ئەوەی دوو وەزیری دەستیان لەکار کێشایەوە دەست پێ دکات. ئەمڕۆ هەرییەکە لە لیژنەی بەرگری لە پەرلەمان (Försvarsutskottet) و لیژنەی دەستووری پەرلەمان (Konstitutionsutskottet) لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایدا لێ کۆڵینەیان لەسەر ئەو سکانداڵە دەست پێ کردووە. 

 لە پاش ئاشکرابوونی ڕووداوە بەدناوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ناسراو بە (IT-Skandalen)  هێزی بەرگری سوید داوای ڕوونکردنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لەسەر ئەو زانیارییانەی کە تایبەتە بە هێزی بەرگری و بەردەستکەوتوون کرد بوو.  

هێزی بەرگری چەندین پرسیاری لەم ڕوانگەیەوە هەبووە ، بۆ نمونە ئایا زانیاری تاکەکەس، زانیاری لەسەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزی بەرگری بەردەست کەوتووە؟ یاخوود چ زانیارییەکی گرنگی هێزی بەرگری سوید بۆ نمونە زاییاری لەسەر تۆڕی گەیاندن، ڕێگەوبان، بەندەر و فرۆکەخانەکان بڵاو بوونەتەوە؟

 بڕیارە وەرگرتنەوەی ئەو وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی نایاساییدا بە لیژنەی بەرگری پەرلەمان دەدرێتەوە.

شایانی باسە، دوابەدوای بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید بۆ دۆسیەی مامەڵەیەکی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ(Transportstyrelsen) بۆ نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ کۆمپانیای (IBM) لە چەند وڵاتێکی ئەوروپای رۆژهەڵات بێ هەبوونی هیچ کۆنترۆڵێک، گومانی بڵاو بوونەوەی زانیاری تاکەکەسی هەزاران هاوڵاتی کە لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا ناو ناونیشانیان تۆمار کراوە، هەرایەکی گەورەی نایەوە.

بەرێوەبەری ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (ماریا ئۆگرێن) هاوکات لەگەڵ بڕینەوەی سزای ماددی، لە کارەکەی دەرکرا. دوابەدوای ئەمە، ڕووداوەکە پەرەی سەند و هەر یەکە لە وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری و ژێرخانی ئابووری بۆ لێپێجینەوە بانگی بەر دەم لێژنەکانی پەرلەمان کران. دواجار دوێنێ هاوپەیمانی پارتە راستەکانی پەرلەمان، داوای ستاندنەوەی متمانەی هەر سێ وەزیرکەی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو.

لە دەرئەنجامدا، وەزیری ناوخۆ، ئاندێش ئیگێمان و وەزیری ژێرخانی ئابووری ئانا یوهانسسۆن لە سەر داوای خۆیان پۆستەکانیان جێ هێشتووە. هاوکات وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیستە، ڕاگەیەندرا کە هیچ بەرپرسیاریەتیەکی نییە سەبارەت بەم قەیرانەی کە ڕوویداوە و هەر بۆیە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. هاوکات بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید سوورن لەسەر لێ ستاندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری پێتەرهولتکڤیست.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".