.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

پارتی چەپ: ٤٤ ملیارد بۆ ناوچە بە کێشەکان تەرخان بکرێت

دەبێت کۆمونەکات داوای ئەو پارە بکەن
1:34 min

پارتی چەپ ئەمڕۆ ڕایگەند بۆ ئەوەی ئاستی چینایەتی لە ناوچە بە کێشان کەم بکرێتەوە پێویستە لە ماوەی ١٠ ساڵدا ٤٤ ملیارد کرۆن بۆ بوژاندنەوە ئەو ناوچانە تەرخان بکرێت.

ئەم پێشنیازەی پارتی چەپ ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندراو بە تەرخانکرندی ملیارد کرۆن بۆ سیستەمی گوشگوزەرانی "Välfärdsmiljarderna" ناسراوە. ئەو بودجەی پارتی چەپ باسی لێ دەکات دەبێت بەسەر ئەو ناوچانەی کە ڕێژەی دەنگدەریان کەمە، ئاستی بێکاری تێیایدا بەرزە، کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتییان هەیە و دانیشتوانەکەی ئاستی خوێندنیان نزمە، دابەش بکرێت. هەروەها ئاماژەشیان بەوە کردووە کە بەشێک لەم پشنیازەیان ساڵی داهاتوو لە گەڵ حكومەتدا دەیخەنە بواری گفتووگۆوە بەمەبسی جێبەجێکردنی لەهەمان ساڵدا کە باس لە یەک ملیارد کرۆن دەکرێت.سەرۆکی پارتی یوناس خوێستێدت سەبارەت بەم پێشنیازەیان بەبەشی هواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت دەڵێت.

       ئێمە دەبێت کۆمەڵگەیەکی سویدی یەکگرتوومان هابێت و و سوید هەموو پێکەوە لە خۆ بگرێت.

سەبارەت بە چۆنێتی دابەشکردنی ئەو بودجەیە، خوێستێدت باسی لەوە کردووە کە کۆمونەکان دەبێت خۆیان داوای بەشە بودجە بکەن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی لەو ڕەوشەدان هاوکاری بکرێن. جێی باسە لە پێشنیازەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ سێ ملیارد کرۆن بۆ هەمان مەبەست تەرخان برکێت و پاشان ساڵانە ئەو ئاستە بۆ پێنج ملیارد کرۆن بەرز بکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".