.
1 av 2
Foto: Anders Hansson/SVT
.
2 av 2
Foto: SVT

کوژرانی پیاوێک گومانی تاوانی شەرفی لێ دەکرێت

بە مەقەست لە ملی دراوە
1:14 min

ئەو پیاوە تەمەن ٤٦ ساڵەی کە لە نزیک ستێنشوێن لە شاری فالون لە مانگی پێنج کوژرا، گومانی کوشتن بەتاوانی شەرەف لەو ڕووداوە دەکرێت.

بە وتەی پارێزەری خێزانی پیاوە کوژراوەکە کە بە بەشی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سوید (STV Nyheter) یی ڕاگەیاندووە، گومانی کوشتن بەتاوانی شەرەف لەو ڕووداوە دەکرێت.

جێی باسە لە کۆتای مانگی پێنجی ئەمساڵدا پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە شاری فالون بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەو پیاوە چەندین جێگەی مەقەست بە ملیەوە بووە. هەر لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە پۆلیس پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵی دەستگیر کرد. پاشان ئەو پیاوە بە گومانی کوشتن بە بڕیاری داواکاری گشتی لە زینداندا مایەوە.

دوێنی ئێوارە داواکاری گشتی بە تەلەڤیزیۆنی سویدی ڕاگەیاندووە کە کێشەی شەرەف لەو دۆسەیەدا هەیە. هاوکات ئەو کەسە کوژراوەکە و ئەو کەسەی کە بە گومانی گوشتن دەستبەسەر یەکتر دەناسن.

 لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر کوژرانی ئەو پیاوە کە گومانی کوشتن بە توانی شەرەفی لەسەرە بەڕێوە دەچێت. هاوکات دەنگدانەوەیکی زۆریشی بە دوای خۆیدا هێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".