.
وێنە: LLUIS GENE
هێرشەکەی بەرشێلۆنە

"خەڵکی بەملاو بەولادا دەپەڕاند"

هەتاوەکو ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە دەستگیر نەکراوە
3:07 min

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧-٨-٢٠١٧ لە ناوەڕاستی شاری بارشێلۆنەی ئیسپانیا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری بچووک خۆی بە کۆمەڵێک هاووڵاتیدا کێشا، لە دەرئەنجامدا ١٣ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی سوید (UD) ڕایگەیاندووە کە لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا هاوڵاتی سویدی نییە. جێی باسە ڕووداوەکە لە شەقامی بەناوبانگی لاس رامبلاسی لە ناوەڕاستی بەرشێلۆنە ڕوویدا. ئەمەش وەک هێرشی تیرۆریستی لەقەڵەم دەدێت.

 یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوە هامپووس هاگاندەرەی بە ڕەچەڵەک سوید بوو.  هامپووس ساتەوەختی ڕووداوەکەی لە شەقامی  لاس رامبلاسی لە تەنیشت چرای تەافیکێکەوە وەستاوە کاتێک ئۆتۆمبیلەکە بە خێرایی خۆیدەکات بە ناو قەرباڵخییەکدا.  هامپووس بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت دەگێڕێتەوە وە دەڵێت.

      کاتێک خۆی بە ناو هاوڵاتیاندا کێشا، جەسەتەی هاوڵاتیانی بەملاو بەولادا فڕێدا، من پێموایە کە ڕێژەی ئەو کەسانەی بریندار بوون زۆر زۆر بوون.

پۆلیسی شاری بەرشێلۆنە توانیویەتی دوو کەس کە گومانی هێرشی ئۆتۆمبیلەکەیان لەسەر دەستگیر بکات، بەڵام هەتاوەکو ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە کە هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە دەستگیر نەکراوە.

دوابەدوای ڕووداوەکە سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن لە بەیاندامەیەکدا ڕایگەیاندا.

      من لەوە دەترسام کە شارێکی گەورەی دیکە ئەورووپا ڕووبەڕووی خەموو نیگەرانی بەهۆی ترسی هێرشی تیرۆریستیی ببێتەوە. من هاوەبەشێ خەمی ئەو هاوڵاتیانەم کە کەس وکاریان لەدەستداوە، بریندار بوون یاخوود هەتاوەکو ئێستا پەیوەندیان لەگەڵ کەس و کاریاندا نەبووە.  ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی سوید پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی سوید لە مەدرید دەکات. هاوکات نوێنەراییەتی سوید لە بەرشێلۆنە ئامادەیە کە هاوکاری هاوڵاتییە سویدییەکان لەوێ بکات.

جێی باسە کە هەر دوابەدوای ئەم ڕووداوە لە شارۆچکەی ئەلسەنار تەقینەوەیەک روویدا و گیان لە دەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش پۆلیسی کەتەلۆنیا لە شارۆچکەی کامبریڵسی باشووری بارسێلۆنە توانیویانە پێنج گومانلێکراو بکوژن.  پۆلیسی کەتەلۆنیا لە باشووری بارشێلۆنە پێیانوایە ئەو پێنج کەسە پەیوەندییان بە هێرشەکانی دوێنێی بارشێلۆنەو ئەلسەنارەوە هەبووە. هەروەها پۆلیس ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا سێ گومانلێکراوی دیکە دەستگیر کراون.  

ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (IS) بە داعش ناسراو لە ڕێگەی کە ناڵی پڕوپاگەندەی خۆیانەوە. بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکانی بەرشێلۆنەیان ڕاگەیاندووەژ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".