.
وێنە: SOFIA TANAKA / TT / TT

لەسەر بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە سێ کەس بە دادگا دران

لە جێگەی کار سواڵیان پێکراوە
1:25 min

دوو پیاو و ژنێک ئەمڕۆ لە دادگای سەرەتایی ئوێرێبرو لەسەر تاوانی بازرگانی کردن بە مرۆڤە دادگای کران.

ئەو سێ کەسە گومانی ئەوەیان لەسەرە کە بەڵێنیان بە هاوڵاتی بولگاریداوە لە سوید کاری بیناسازیان پێ بدەن و لەو بوارە کار بکەن. بەڵام کاتێک ئەو هاوڵاتییە بولگاریانە هاتوونەتە سوید ناچار کراون کە سواڵ بکەن و ئەو پارەش کە لە ڕێگەی سواڵکردنەوە دەستیان کەوتوو وەک قەربووی بلیتی فرۆکەو جێگەی نیشتەجێ بوون بەو سێ کەسەی بدەنەوە. ئە جێگەش کە ژیانیان تێدا بردۆدە سەر بینایەکی کۆن بووە لە ناوچەی پیشەسازی یوسنەربێری لە بێریسلاگێن.

دوو پیاوکە بە گومانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە و  ژناکەش وەک هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوان و بەڕێوەبردنی کارەکان بە دادگا دراون.

 جێی باسە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا پۆلیس بەسەر ئەو ناوچەیەیدادا کە ئەو هاوڵاتیانە ژیانیان تێدا دەبردە سەر و وەک خانووی بەکرێ بەکار دەهات. هاوکات  چەندین منداڵ لەو بینایەدا دەژیان، ئەو منداڵانە ئێستا لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتین.

ئاشکرا کردنی ئەم کارەش لەلایەن پۆلیسی بێریسلاگێن و پۆلیسی نێونەتەوەی لەگەڵ داواکاری گشتی و دەزگا یاساییەکانی بولگاریادا ئەنجام دراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".